ئاورنگ ¹/awring: ن: بریسکه، بریقه، باقوبریق، ئاورینگ، تهییسن، تۆزووسکه.
ئاورنگدان/awringdan: کتن:[ مک] بۆیسکهدانهوه، بریقه‌دانه‌وه، ئاورینگدان.
.
.
____________________________
ئاورنگ ²/awring: ن: پریشکی ئاگر، ووردیله له کوتانی ئاسنی سووره‌وه‌کراو که ده‌په‌ڕێت.
ئاورنگدان/awringdan: کتن:[ مک]
2 – بڕیشک لێبوونه‌وه، پڕیشک هاویشتن( وه‌ک: له کاتی لێکدانی ئه‌سێ و به‌رد).
3 -[ ئد] تووره‌بوون و پرته‌وبۆڵه‌و هه‌ره‌شه‌و گووره شه‌کردن، هه‌ڵچوون.
:: جارێ وازی لێ بهـێنن تاساردهبێتهوه، گه‌شتا ههرئاورنگان ده‌دا.
4 – توڕه‌وتڕۆیی، سه‌رگه‌رمی، که‌لـله‌یی.
.
.
___________________________
ئاورنگ ³/awring: ن:[ ڕوو] ئاونگ، خوناڤ _ خوناو، شەونم، شێ، قەوار : دڵۆپە ئاوێکە لە شەوانی بەهاردا بەتایبەت لەبەرەیاندا، کە کەش ساردتر دەبێت، دەکەوێتە سەر گژ و گیا و گەڵای دار و پەڵکی گوڵان و هەر شتێکی تر کە لە سروشتدا، ڕووەك وەك سەرچاوەیەك بە بەردەوام بۆ بەدەستهێنان و هەڵمژێنی ئاو، سوود لە ئاورنگ وەردەگرێت.
.
ئاورنگدهردان/awringderdan: کتن، کتپ: [ ڕوو] ئاره‌ق ده‌ردان، ده‌ردانی له شێوه‌ی ئاورنگدا له قه‌دی ڕووه‌کدا.[Bot: Guttation].
.
.
________________________
ئاورنگ 4/awring: ن:[ نخ] کیس، کیسهلۆکه : ئەو کیسانەن لە ئاوییان تێدەزێت لە لەشی مرۆڤدا.
.
.
_________________________________
ئاورنگ 5/Awring: ن:[ ناڤ] ناوه بۆ ئافره‌ت( ئاورینگ).
.
.
.