ئاوزه‌نگ/awzeng: ن: هاوزهنگ، ئاوێلکه، هه‌نیشک، دواپشووی ژیان
:: له ئاوزه‌نگی دایه.
ئاوزه‌نگی/awzengî: نچ:[ ؟ ][ مکـ] ئاوێلکه، ئاوزینگ، ئاوه‌زینگ.
:: له ئاوزه‌نگییان دایه.
ئاوزه‌نگی/awzengî: نچ:[ ئاو+ زه‌نگ+ ی] ڕکێف، زه‌نگوو، ووزه‌نگی، وێزهنگی، مهنهک : بازنه‌یه‌کی کانزاییه به‌هۆی( لوقمه) وه به‌وه و لاولای زینی ئه‌سپدا شۆرده‌بێته‌وه و تا نیزیکی به‌رزه‌گی وڵاغ دێت. له‌کاتی سواربووندا، قاچی ده‌خه‌نه سه‌ر و خۆههڵدا وێنه سهرخانهیزین. پاش سواربوون یش سوار لاقی تێده‌کات، و بۆ لێخووڕینی وڵاغیش به‌کاری دێنێت.
تێبینی |
زه‌نگ : که له تهرکێیبی ئه‌م وشه‌یه‌دا ده‌بینین، له وشه‌ی زه‌نگاڵ یشدا، هه‌ر( زه‌نگ)ی په‌هله‌وییه که واتای پووز و په‌ڵکه. |
ئاوزه‌نگی پێ/awzengî pê: نتـ:[ توێ] چاڵایی پێ ، که‌وانه‌ی پێ : ئه‌و به‌شه‌ی که به‌زه‌وی ناکه‌وێت.
ئاوزه‌نگی پێ داهێنان/awzengî pêdahênan: کتپ: ئاوزه‌نگی لێدان.
ئاوزه‌نگی تێته‌قاندن/awzengî têteqandin: کتپ: ئاوزه‌نگی لێدان.
ئاوزه‌نگی ته‌قین/awzengî teqên: ئاکتـ: ئاوزهنیی کوت: بریتی یه له ئاودانی وولاغ یان که‌سێک وولاغ ئاو بدات.
ئاوزه‌نگی دار/awzengî dar: نتـ: حالـی قاچی پشت زه‌ق و ده‌رپه‌ڕیوو، قاچێک که پشتی له قاچی ئاسایی زۆر به‌رزتر بێت. قاچی که‌وانی.
ئاوزه‌نگی داگرتن/awzengî dagritin: کتنـ:[ ئد]
1 – پێداگرتن له سەرقسهی خۆی، پێ لێدهکهوش کردن، پێ لێ پێسۆلی کردن ( له‌که‌سێک … بۆ کارێک)، زۆرکردن
:: ئاوزه‌نگی داگرت هه‌تا باره‌که‌ی لێ نه‌ساند وازی نه‌هێنا.
2 – سم چه‌قاندن.
تێبینی |
قورسایی خستنه سه‌ر ئاوزه‌نگی( داگرتنی) بڕۆ وه‌ستاندنی وولاغه، ئاشکرایه که وولاغ وه‌ستا سواریش وه‌ستاوه، نهیشانهی بهپهلهبوونه که ده‌بێت مه‌به‌سته‌که‌ی زوو جێبه‌جێ بکرێت . جا بۆیه (ئیدیۆم) له‌زمانی کوردی په‌یدا بووه. |
ئاوزه‌نگی کوت/awzengî kut: نتـ:[ ئاوزه‌نگی+ کوت( کوتان)]
1 – جۆرێک لێخورینی وولاغه که هه‌ر خێراخێرا ئاوزه‌نگی لێ بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕانه‌وه‌ستێت.
2 – [ ئد] خێرایی.
:: بهئاوزهنگی کوت خۆیان گه‌یانده سه‌نگه‌ره‌که‌یان.
3 – چوار ناڵه، ڕکێف کوت.
ئاوزه‌نگی لێدان/awzengî lêdan: کتپ:
1 – به‌کارهێنانی ئاوزه‌نگی بۆ خێرا لێخوورینی وولاغ
:: کوره ئاوزه‌نگی لێ بده بابڕوات.
2 – [ ئد] خێراڕۆیشتن
:: ئاوزه‌نگی پێداهێنان، ڕکێف لێدان.
.
.
.
.