ئاوڕشان/awřiŝan: کتن:[ ئاو+ ڕشان] ئاوڕژان، ئاوپرژێن.

ئاوڕشاندن/awřiŝandin: کتپ:[ ئاو+ ڕشاندن] ئاو لێڕشاندن، ئاوپرژێن کردن.    

ئاوڕشتن/awřiŝtin: کتن:[ ئاو+ ڕشتن] ئاوڕژان : ڕژاندنی ئاوبه‌سه‌ر زه‌ویدا.  

ئاوڕشێن/awřiŝĕn: ئانفا:[ سـیمـ][ ئاو+ ڕش( ڕشان : ڕژان)+ ێن] ئاوبرژێن.

ئاوڕشێن کردن/awřiŝĕn kirdin: کتپ:[ سـیمـ][ئاوڕشێن+کردن ] پرژاندنی ئاو به سەر ‌زه‌ویدا یان بەسەر تشتێکی وشک دا.

.

.

.

.