ئاژن 1 /ajin: ن:[ ڕیشه‌ی کرداری ( ئاژنین )ـه‌]

1 – : پاش : به ‌دوای ناوه‌وه‌ ده‌نووسێت و ئاوه‌ڵناوی کارای لێدروست ده‌کات. ده‌رزی ئاژن : ده‌رزییادن. سووژن ئاژن(سووژناژن).

2 – ناوی که‌ره‌سته‌ دروست ده‌کات :  ددان ئاژن

{ وابزانم هه‌ر ئه‌م وشه‌یه‌ هه‌بێت : زه‌بیحی}{ له‌ زمانی کوردییدا ( ئاژ ) بۆ واتای شتی زه‌بر و تیژ به‌کاردێ }{ ج . نه‌به‌ز}.

ئاژن ئاژن/ajinajin: ئاک: کونکون به‌ گولـله‌ یان به‌ده‌رزی …هتد.

ئاژنین/ajinîn: کتپ:[ ئاژن+ ین]

1 – چیلکه‌کردن به‌بێ دداندا، نێوان دگان پاک کردنه‌وه‌ به‌چیلکه‌.

2 – سووژن کردن به‌شتێکدا، تێچه‌قاندن (ده‌رزی، نه‌شته‌ر، دره‌وشه‌…هتد)

:: ئارام نه‌بێت دێم به‌ئه‌م سووژنه‌ هه‌موو گیانت ده‌ئاژنم.

3 – داکه‌ندن ( به‌رگ و پۆشاک ) خۆڕووتکردنه‌وه.

:‌: کراسه‌که‌م ئاژنی.

4 – داخستن.

:: ده‌رگاکه‌ باژنه‌.

5 – زبرکردن، زربکردن، کونجرکونجرکردنی به‌رداش.

ئاژنینه‌وه‌/ajinînewe: کتپ: ددان ئاژنین، ددان پاککردنه‌وه‌.

ئاژنین دڕ/ajinîn diř: نتـ: شتی دڕ وه‌ک مه‌وره‌د زبر.

.

.

_______________________________

ئاژن 2 /ajin: ن: [ جێۆ]

1 ده‌شت، ته‌ختایی، ته‌ختانیی، زه‌وی بێ گردو ته‌پۆلکه‌.

2- نه‌رمان زه‌وی که‌ بۆ کشتوکاڵ ده‌ست بدات.

3 – چیمه‌ن، بژوێن، بژوون، له‌وه‌رگا، له‌وه‌رگه‌.  

ئاژن کردن/ajn kirdin: کتپ:[ رۆژک، مکـ][ ئاژن+ کردن] دابه‌ش کردنی ئاو له‌ ماکاوڕا بۆ دێراوی کشتوکاڵ و شینایی.

{ تێبـ : ره‌نگه‌ له ‌بنه‌چه‌کدا[ ئاوئاژن کردن] بووبێت و کورت کرابێته‌و}{ زه‌بیحی}.

.

.

__________________________________

ئاژن 3 /ajin: ن: [ واز] [ کباک] مه‌له‌، مه‌له‌وانی کردن{ ئیزۆلی}. 

ئاژنه‌/ajine: نتـ:[ واز][ کباک] ئازنه‌، مه‌له‌‌ڤانی، مه‌له‌وانی، سۆباهی(ع).

ئاژنه‌به‌ر/ajineber: نتـ:[ کباک][ واز] ئا‌ڤژه‌ن، مه‌له‌وان، ئابباز،  ئاژنه‌به‌ر، مه‌له‌‌ڤان.   

ئاژنه‌به‌ری کردن/ajineberî kirdin: کتپ:[ کباک][ واز] مه‌له‌وانی کردن. 

ئاژنه‌کردن/ajine kirdin: کتپ:[ واز][ کباک] مه‌له‌وانی کرن، ئاوبازی کردن.

ئاژنه‌گه‌هـ/ajinegeh: نتـ:[ واز][ کباک][ئاژنه‌+گه‌هـ] رێگای مه‌له‌، مه‌له‌گه‌. 

ئاژنی/ajinî: نچ:[ واز][ کباک] مه‌له‌، مه‌له‌وانی، سۆباهی.

ئاژنیکردن/ajinîkirdin: کتپ:[ واز][ کباک] مه‌له‌کردن. 

.

.

.

.