ئاڵه‌ت ¹ /aľet: ن:[ ڕوو][ مکـ]{ ئاڵ ( ئار _ ئاگر)+ ئه+ ت}{ ج. نه‌به‌ز}
1 – به‌ری گیایه‌که، له‌هیندستان و شوێنی گه‌رم ده‌ڕوێت، وه‌کولاولاو به‌داروباری ده‌وری خۆپێده‌چێت و به‌ره‌که‌ی وه‌کو هێشووی تری شۆرده‌بێته‌وه، ده‌نکی به‌ئه‌ندازه‌ی ده‌نکی ماشه، تامی تییژه، ڕه‌نگی ڕه‌شه ده‌هاردرێت و ده‌کرێته چێشته‌وه بۆخۆش وتیژکردنی: بیبه‌ری ڕه‌ش.
2 – [ مجـ] مرۆ‌ڤی تووره، ئیسووت، ئیسۆت، ئاڵه‌دین.
ئاڵه‌ته ڕه‌ش/aľete řeş: نتـ:[ ڕوو] ئاڵتەسیاو، بیبه‌ری ڕه‌ش، ڕه‌شه‌بیبه‌ر، گه‌ڕۆكی به‌ناوبانگ( ماركۆپۆلۆی) ئیتالی له‌یاداشته‌كانی گه‌شتی هیند وچین ناوی بیبه‌ری ڕه‌شی هێناوه وه‌ک ده‌رمان، له‌گه‌لێ جۆری تیماركردن دوواوه.[ bot: Piper Nigrum l] .
ئاڵه‌ته سووره/aľete sûre: نتـ:[ ڕوو] ئاڵتەسوورە: بیبه‌ری سوور، بیبه‌ر گه‌ڵێ چه‌شنێ هه‌یه لەڕه‌نگ وجۆردا. زۆربه‌یان بەسروشت گه‌رم وتیژن وه ڤیتامینی: A، D، M، PP،B1، B3 وه‌خۆی جۆراوجۆر، وه چه‌ندجۆر ڕۆنی توند وگۆگردی تێدایه، بۆگه‌ڵی نه‌خۆشی سوودبه‌خشه.[bot: Capsium frutesc willd].
ئاڵه‌ته كێویله/aľete kêwîle: نتـ:[ ڕوو] گیایه‌كه، پترله‌ده‌م جۆگه و رووباران ده‌ڕوێت، گه‌ڵای وه‌كوو گه‌ڵای( شه‌دانه) وایه وگوڵی مۆره و به‌هێشووه، تامی توند وتیژه وه‌كو ئاڵه‌ت، بۆنی تونده.[Bot: Viola agnus – Castus] .
ئاڵه‌ت فره‌نگی/aľet firengî: نتـ:[ ل] بیبه‌ری سوور.
ئاڵه‌تی/aľetî: ئانتـ:{{ ته‌ر، تر }{ ته‌رین، ترین }}[ مجـ]
1 – ئاڵەدین، مرۆ‌ڤی تووره، قه‌ڵس، هێرس، ڕقهه‌ستاو
2 – ئیسووت ئیسۆت: ئەوەی پەیوەندی بە ئاڵاتەوە هەبێت.
.
.
___________________
ئاڵه‌ت ² /aľet: ن:[ کۆن][ ع : الة ] ئه‌و پارچەداره بچکۆڵه تاشراوانه‌ن کەجاران پێش ئه‌وه‌ی شوشه لەکوردستان بڵاوبێته‌وه، لەناوچوارچێوه‌ێکدا بەنێرومێیه تێکده‌کرانه‌وه وچاوه‌ی بچووک بچووکیان پێ دروست ده‌کرا و ده‌بوو به‌په‌نجه‌ره، مزگه‌وته کۆنەکان تا ئه‌م دوایه‌ش هێندێکیان له ئه‌م جۆره په‌نجه‌ره‌یان پێوه‌مابوو.
ئاڵه‌تکاری/aľetkarî: نتـ:[ کۆن][ ئاڵه‌ت+ کاری] خه‌ریک بوون به‌دروست کردنی ئاڵه‌تی ورد له‌دارتاشیدا.
.
.
.
.