تیتروازک/tîtirwazik: ن:[ باڵ] تیترواسک، تووترواس، تیتل.

تیترواس/tîtirwas: ن:[ باڵ] تیترواسک، تووترواسک.

تیترواسک/tîtirwasik: ن:[ باڵ][ شا، هـ ، دەر] تووترواسک، تیتڵەپیچاخ، ڕاوڕاوییلکە، رەورەوە، زیقاوڵە: باڵندەیەکی لەش بچووک و دندووک بچووکە، سەری گەورەیە، باڵەکانی نووک تیژن. تەختی پەڕەکانی لەشی بۆرە و لە ژێرگەردن و لاجانگ هەندێک شوێنی باڵی پەڵەی ڕەشی تێدایە و لە هەندێک شوێنی دیکەی لەشی ڕەنگی سوور و زەرد و خەنەیی دەبیندرێت، گۆشتی دەخورێت و لە دەورووبەری ئاو دەژێت.[ Zoo: Charadrius].

.

.

.

.