دۆزهخ/dozex: ن: ئارتوون، جەهەننەم، دۆژه _ دۆژەهـ.
دۆزەخە/dozexe: ن:
1 – دۆزەقە : شوێنێ کە ئاوی ئاشی لێ دەردەچێت.
2 – توونی گەرماو.
دۆزەخەنە/dozexene: ئاکتـ:[ هـ] لە دۆزەخدا.
دۆزەخی/dozexî: نچ: دۆزەخی.{ وشەنامە، ل، 463}.
دۆزەق/dozeq: ن:[ئەردە] دۆزەخ.
دۆزەقە/dozeqe: نتـ:[کباک] دۆژەدار، پۆسکە، پۆزگە( هـ)، زەمبوورەک، دەمنەی ئاسیاو: تەختەیێکە لەژێر دۆڵاشی ئاشیدایە نێوەڕاستەکەی کونە ئاوی بەهێزەوە لێ دێتە دەرێ لە پەڕەی ئاش دەدات و دەیسووێنیت.{گیوی. ل. 457}.
دۆزەقەنە/dozeqene: ئاکتـ:[ هـ] لە دۆزەخدا.
دۆزەقەی ئاش/dozeqey aŝ: نتـ: پۆزگە، پوسکە، زەبنورەی ئاش، کونی خواروی دۆلاش.
دۆزەقی/dozeqî: نچ:[ هـ] دۆزەخی.{ وشەنامە، ل، 463}.
.
.
.
.