مێلاق/mêlaq: ن:[ ڕوو]

1 – ئانگور: بریتییه‌ له‌ ئه‌و ترێیه‌ی که‌هه‌ڵده‌گیرێت بۆ زمستان.

2 – ترێی هەڵگیراو بۆ  وەرزی زستان.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 845}.

مێلاقە/mêlaqe: ن:[ ڕوو] مێلاق. 

.

.

_____________

مێلاق/mêlaq: ن:

1 – جۆرە گوڵێکی سوورە لە گوڵاڵەسوورە پچووکترە.{ خاڵ، ل، 463}

2 – ڕەبەنۆک : گوڵێکی سووری ئاڵە.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 845}.

{

دەسکی مێلاق و گەزیزە و نێرگز و لالا ئەکەن

داوەتی سێ گرمەکێ تەشخیسی پێش دادیان ئەکەن

}{ ئەسیری} 

یان

{

ئه‌سترێلک و ئه‌سپۆن که‌نێره ‌و قه‌دسوور
خاشخاشی جوان و گوڵی جۆراو جوور
مێلاق و سیر و تیسمۆرکه ‌و ڕۆنیاس
گوڵی ئاڵه‌کۆک و سیرمۆکه ‌و ڕێواس

}{ خۆشناو، ئاڵەکۆک}

.

.

.

.