پێچک ¹/pêçik: نتـ:[ پێ+ چک] گوڵۆڵە، ڤڕڤڕە، پێچکە : پایەی كورسی و سەندەڵی.
پێچکە/pêçike: نتـ:[ پێ+ چکە( چکۆڵە)] ئامرازی لەسەر ڕاوەستانی مێز و سەندەڵی كە وەک پێوایە.
.
.
_____________
پێچک ² /pêçik: نتـ:[ پێ+ چک] پێچکە، دۆڵ، چەرخ : چەرخی داشقە و عارەبانە و شتی لەم بابەتە.
پێچکە/pêçike: نتـ:[ پێ+ چکە( چکۆڵە)] تایە، تەگەرە، چەرخ. لاستیكی پێچکەی ئۆتۆمۆبیل.
.
.
______________
پێچک ³ /pêçik: نتـ:[ پێ+ چک] پێچکە، قاچک، پاچک : پاچەی ئاژەڵ، لاق و لەتەن.
پێچکە/pêçike: نتـ:[ پێ+ چكە( چكۆڵە)] بەشی خوارەوەی بەلەک و پۆز کە دەكەوێتە پشت گوێزینگی پێ، پاشپانی.
.
.
_______________
پێچک 4 /pêçik: ن: ئێلجهگ، پالک( کباک).
.
.
.
.