پێچک ¹/çik: نتـ:[ پێ+ چک] گوڵۆڵە، ڤڕڤڕە، پێچکە : پایەی كورسی و سەندەڵی.

پێچکە/pêçike: نتـ:[ پێ+ چکە( چکۆڵە)] ئامرازی لەسەر ڕاوەستانی مێز و سەندەڵی كە وەک پێوایە.

.

.

_____________

پێچک ² /pêçik: نتـ:[ پێ+ چک] پێچکە، دۆڵ، چەرخ : چەرخی داشقە و عارەبانە و شتی لەم بابەتە.

پێچکە/pêçike: نتـ:[ پێ+ چکە( چکۆڵە)] تایە، تەگەرە، چەرخ. لاستیكی پێچکەی ئۆتۆمۆبیل.

.

.

______________

پێچک ³ /pêçik: نتـ:[ پێ+ چک] پێچکە، قاچک، پاچک : پاچەی ئاژەڵ، لاق و لەتەن.

پێچکە/pêçike: نتـ:[ پێ+ چكە( چكۆڵە)] بەشی خوارەوەی بەلەک و پۆز کە دەكەوێتە پشت گوێزینگی پێ، پاشپانی. 

.

.

_______________

پێچک 4 /pêçik: ن: ئێلجه‌گ، پالک( کباک).

.

.

.

.