ئانیسک/anîsik: ن:[ رۆژک، مکـ] ئانیک، نیسکه، به‌ره‌نیسکه _ بەرنیسکێ.
حاله‌تێکی وه‌کوو نزگره‌وایه به سه‌ر مه‌ردوومدا دێت
:: کوڕه به‌س بگری، سه‌رت به‌ئانیسکانه‌وه هه‌ڵقه‌ندرا.
{ تێبـ:
1- له ئه‌نجامی گریانی زۆر به‌کوڵ وتاو، هاتووچۆی هه‌ناسه له‌سه‌ردۆخی خۆی نامێنێت وپتر له‌پێویست، هه‌وا ده‌چێته ده‌روونه‌وه و که‌متر دێته‌ده‌ره‌وه، ئه‌وه‌ش که دێته‌ده‌ر ته‌ووژمی زۆره و به‌ره‌نگاری ئه‌و هه‌وایه ده‌بێت که‌ده‌چێته ژوور و مرۆ‌ڤ ئه‌م حاله‌ی به‌سه‌ر دێت، جیاوازی ده‌گه‌ڵ ( نزگره) ئه‌وه‌یه که نزگره هۆیه‌کی ئاشکرای نییه به‌ڵام ئه‌مه له گریانه‌وه په‌یدا ده‌بێت.
}
.
.
.