ئارا/ara: ن:
1 – [ رۆژک، مکـ] پێوه‌ندی دۆستایه‌تی و ناسیاوی دووکه‌س ده‌گه‌ڵ یه‌کتر.
:: شه‌ماڵ و شێرکۆ ئارایان پێکه‌وه نیه.
نەشناس |
شناس |
|||
تاک |
کۆ |
تاک |
کۆ |
|
شێوەزاری کرمانجی باکوور |
ەک |
ان |
ەکە |
ەکان |
شێوەزاری کرمانجی ناوەند |
ێ ، ێک |
ان |
ەکە |
ەکان |
شێوەزاری هەورامی |
ێوە |
ێ ، ن |
ێ |
ەکێ |
2 – [ مجـ] حه‌زکردن له خوارده‌مه‌نی یان هه‌رشتێکی تر
:: نه‌وزاد له گه‌ڵ په‌نییر ئارای نییه : حه‌زی لێ ناکات،
:: مام پیرۆت له گه‌ڵ قه‌ڵ ئارای باشه ( حه‌زی لێ ده‌کات).
.
.
____________
ئارا/ara: ن:[ ز][ ئاریا] ئه‌وجار، ئه‌وکه‌ره‌ت.
{ تێبـ : ئه‌م وشه‌یه له ڕه‌سه‌ن دا به‌واتای سێ یه‌م ( دووری دوو شتی ماددی له‌یه‌کتر ) بووه، به‌ڵام به‌ره‌به‌ره جێگه‌ی بۆ ئه‌وانی ترچۆڵ کردووه، له زمانی لاتینی دا ( area ) به‌جێ خه‌رمان گوتراوه و هه‌رئه‌م وشه‌یه له زمانی ئینگلیزی‌دا هه‌یه، و به( مه‌ساحات، مه‌ڵبه‌ند، داڵانی ته‌نگی درێژ که له ناو ماڵه‌وه بچێت بۆ ژێرخه‌رمان و ژێرزه‌مینان ده‌گوترێت، له تورکی ئازه‌ربڕینجانیدا ئه‌ر به هه‌مان واتادێت، پێوه‌ندی، نێوان، ئاران }.
.
.
___________
ئارا/ara: ن:[ باڵ][ لا: arara] ناوی جۆره په‌په‌گایه‌کی لاتین ئه‌مه‌ریکاییه که چه‌شنێکی مه‌زنه.
.
.
___________
ئارا/ara: ن: دوو تاڵی نێوه‌ڕاستی ته‌ون، گرێی نێوه‌ڕاستی ته‌ون( فه‌رش).
.
.
___________
ئارا/ara: ن:[ ناڤ] ناوێکە بۆ نێرینە، بە واتایەکی( ئاری) بوون دێت.
.
.
.
.
.