ئارشیف/aršîf: ن: ئه‌رشیف _ ئەرشیڤ .[ لا: archivum][ گرێکی : ἀρχεῖον] شوێنی پاراستن و هه‌ڵگرتنی قه‌واڵه‌، به‌ڵگه‌نامه‌ و نووسراوه‌، وەک ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی یان کاروباری تایبه‌تی.

{ تێبـ : زۆر وشە هەیە کە بە شێوەی( ئا : A)ی لاتینی یان زمانە ئەوروپییەکانی دیکە سەرچاوەیان گرتووە، بەڵام لە شێوەزاری کرمانجی ناوەند( سۆرانی) بە ( ئە : e) گۆ دەکرێت و ئەمەش کۆمەڵیک گرفتی زمانەوانی هێناوەتە کایەوە.}.

ئارشیفست/aršîfîst نتـ: ئه‌رشیفکار، کارمه‌ندی به‌شی ئه‌رشیف.

ئارشیفکار/aršîfkar: نفا:[ ئارشیف+ کار( کردن)] ئەرشیفی : ئەو کەسەیە کە پیشەی ئەرشیف کردن بێت، وەک دامەزراندن و لێکجوداکردنەوە و هەڵگرتنی بەڵگەیەک یان تشتێک. کە ناوی بخاتە نێو لیستەیەکەوە بۆ دۆزینەوەی.

ئارشیف کردن/aršîf kirdin: کتپ:[ ئارشیف+ کردن] هەڵگرتن بە شێوەیەکی سستێماتیک.

:: ئارشیفکردن بۆ وێژەی کوردی پێویستە.

::  دیکومێنتکردنی پاشماوەی کارەساتی ئەنفال و کیمیاباران و ڕزگار بووانی جینۆساید و بە سیستەمکردنی زانیارییەکانیان و ئەرشیفکردنیان، بەرەڤاژۆیەکی بەنێونەتەوەیی کردنێکی ئارێشەی کوردە.

ئارشیفی دیگیتالی/aršîfî dîgîtalî: نتـ: ئه‌رشیفی دیگیتالی : ئەو ئەرشیفەیە کە بە شێوەیەکی ئەلەکترۆنی بەرهەمی تێدا هەڵگیرابێت، وەک لە زۆربەی ماڵپەرەکان بەشێک هەیە بە نێوی ئەرشیف کە بابەتی وەک نووسراوە یان وێنەی تێدا هەڵدەگیرێت.

.

.

.