ئازاد/azad: ئان:{{ ته‌ر، تر}{ ته‌رین، ترین }}[ ئاڤێسـ : ئازاته‌،  پهـ : āzāt] ئازاڎ ( هـ).   

1 – ڕزگاربوو، سەربەخۆ : مییله‌تێک یان ووڵاتێک له‌ ژێرده‌ستی بیانی دانه‌بێت. بسەرخووە، سه‌ربه‌خۆیی.

2 – بێپه‌روابازه‌ڵه‌، پاڕوو، گوساخ.

3 – به‌ره‌ڵا، به‌ردراو، به‌ره‌ڵاکراو، ڕه‌هایی، ئالده‌نگ( ل).

4 – که‌سێکی به‌نده‌ و کۆیله‌ نه‌بێت، زه‌رخرییدی که‌سێکی تر نه‌بێت، سه‌ربه‌ست.

5 – ئافره‌تێک ‌ڕووی خۆی دانه‌پۆشێت و شه‌رم له‌ پیاو نه‌کات.  

ئازاڎانە/azađane: ئانتـ:[ هـ][ ئازاڎ+ ئانە] ئازادانە.   

ئازاده‌/Azade: نتـ:[ ئازاد+ ه‌] زاده‌، نه‌ژاده‌، جوانمود.

ئازادبوون/azadbûn: کتن:[ماف] [ ئازاد+ بوون] سه‌ربه‌ست و سه‌ربه‌خۆبوون.

: (دوای ده‌ست به‌سه‌ری یه‌کێ له‌وه‌و پێشتر)، له‌ده‌ست بیانی ڕزگاربوون، خۆیی بوون.

ئازاڎبییەی/azađbîyey: کتپ:[ هـ][ ئازاڎ+ بییەی] ئازادبوون.    

ئازاڎبییەیۆ/azađbîyeyo: کتپ:[ هـ][ ئازاڎ+ بییەی+ ۆ] ئازادبوونەوە.    

ئازادخوا/azadxwa: ئانتـ:[ ئازاد+ خوا( خواز(( خوازتن  _ خواستن )))] سه‌ربه‌ست، سه‌ربه‌خۆ: که‌سێکه‌که‌ ئاره‌زووی سه‌به‌خۆ یی هه‌بێت.

ئازادخواهی/azadxwahî: نچ: [ئازاد+ خوا(خواز (( خواستن)))+ هی()یی]  ئاره‌زووکردنی سه‌ربه‌ستی.

ئازاد خوایی/azadxwayî: نچ :[ ئازاد+ خوا( خواز((خواستن)))+ یی] ئازادخواهی.

ئازادکه‌ر/azadker: نفا:[ ئازاد+ كه‌ر( كردن)] ئه‌وکه‌سه‌ی که‌یه‌کێک ڕه‌ها بکات.

ئازاڎکریا/azađkirya: نفا:[ هـ][ ئازاڎ+ کرا] ئازادکران.     

ئازاد کردن/azad kirdin: کتپ:[ماف][ ئازاد+ كردن]

1 – به‌ره‌ڵلاکردنی یه‌کێک له ‌به‌ندیخانه‌ یان رزگارکردنی دیل و کۆیله‌کۆیلایه‌تی، قورتارکردن له ‌گرفتارێک.

2 – رزگارکردنی [ووڵات] له‌ده‌ست بیانی.

3 – داما ینی به‌ندوباوی مادی و مه‌عنه‌وی له ‌که‌سێک یا شتێک : ئازاد!

(وه‌ڵڵامی سه‌ڵڵاوی سه‌ربازییه‌ له‌سوپایی ئێران وکه‌وتۆته‌ ناو زمانی کوردییه‌وه‌).

4 – [مجـ] ته‌ڵاق دان وسه‌ربه‌ست کردنی ژن.

5 – خۆش بوون له‌یه‌کێک که‌مافێک به‌سه‌ریه‌وه‌ بێت.

ئازادی/azadî: نچ:[ ئازاد+ ی] ئازاڎی.

1 – ناوی گه‌رێکێکه‌ له ‌شاری که‌رکووک و سلێمانی و هه‌ولێر.

2 – ڕزگاری، سه‌ربه‌ستی، سه‌ربه‌خۆیی، ئازاهی، به‌نده ‌وکۆیله‌ نه‌بوون.

ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی و مییری و گه‌وره‌یی 

داواده‌که‌ین به‌زار و زمان و ددان و لێو

}{سه‌یفی قازی}.

3 – وه‌ک :  

:: ئازادی باوه‌ر.

:: ئازادی بزوتنه‌وه‌

:: ئازادی بیر

:: ئازادی پیشه‌  

:: ئازادی تاکێتی

:: ئازادی چاپه‌مه‌نی

:: ئازادی ده‌ربڕین

:: ئازادی شاروه‌ندی

:: ئازادی کارکردن

:: ئازادی ویژدان

:: ئازادی هه‌ڵبژاردن

ئازادی خواز/azadî xwaz: نتـ:[ ئازادی+ خواز( خواستن)] ئه‌و که‌سه‌ی که ‌ئازادی ده‌خوازێت بۆ کێشه‌یه‌ک.

:: ئازادی خوازان له ‌پێناوی ئازادی نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌دیبلۆماسیانه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن.

ئازادیخوازانه‌/azadîxwazane: ئانتـ:[ ئازادی+ خواز+ انه‌]

1 هه‌رکار و کرده‌وه‌یه‌ک پێوه‌ندی به‌ ئازادی خوازانه‌وه‌ هه‌بێت

:: خه‌باتی ئازاده‌خوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد.

2 – : ئاکتـ: وه‌کوو ئازادی خوازان، به‌شێوه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ئازادییان گه‌ره‌که‌.

:: ئازادی خوازانه‌  بییر له‌ کێشه‌ بکه‌ره‌وه‌.

{  تێبـ : ئه‌م وشه‌یه‌ ئه‌گه‌ر (ئاوه‌ڵناو) بێت له ‌وشه‌ی ( ئازادیخوازی) وه‌ وه‌رده‌گرێت وله ‌ڕسته‌دا پاش ناو ده‌که‌وێت وله‌ بنچینه‌دا ده‌بێته‌ ( ئازادی خوازیانه‌)، به‌ڵام ده‌نگی( ی )ـه‌ که‌ له ‌به‌ر قورسی ده‌که‌وێت.  

ئازادیخوازی/azadîxwazî: نچـ:[ ئازادی+ خواز+ ی] خه‌باتکردن له‌ پێناوی سه‌ربه‌ستی دا، لایه‌نی ئازادی گرتن.

ئازادی تاکێتی/azadî takětî: نچـ: سه‌ربه‌ستی تاكێتی.

ئازادی پیشه‌/azadî pîŝe: نچـ: سه‌ربه‌ستی پیشه‌.

ئازادی هه‌ست ده‌ربڕین/azadî hest derbrîn: شڕ: سه‌ربه‌ستی هه‌ست ده‌ربڕین.  

ئازادی شاروه‌ندی/azadî ŝarwendî: نچـ:[ ئینگـ:   civil liberties  ].

ئازادی هه‌ڵبژاردن/azadî heľ bijardin: شڕ: سه‌ربه‌ستی له‌ هه‌ڵبژاردندا.

.

یاری ئازاد/yarî azad: نتـ:[ واز][ یاری+ ئازاد] ئه‌و یارییه‌یه‌ كه‌ یاریکەر دایده‌مه‌زرێنێت و ئاراسته‌ی ده‌كات و خۆشی كۆتایی پێ دێنێت.[ ئینگـ : free play].

:: یاری ئازاد، توانای داهێنان له‌منداڵدا دروستده‌كات.

.

.

____________________________________

ئازاد/Azad: ن:[ ناڤ] ناوه‌ بۆ کوڕ. 

ئازاده‌/azade: ئان:[پهـ: āzātak] زاده‌، نه‌ژاد، جوانمود.

.

.

.