ئامار/amar: ن:[ ئاب][ بیر][ پهـ: āmar] ژماردن، هه‌ڵژمار، ژمێرکۆ، سه‌رژمێری، ژمێره‌، گه‌مارۆدان و ژماردن و کۆکردنه‌وه‌، ڕاستی ده‌رباره‌ی شتێك یان رووداوێك به ‌شێوه‌ی زانیاریانه ‌بۆ چاره‌سه‌رکردن، کۆکردنه‌وه‌، تۆمارکردنی زانیاری دوور و درێژی به‌شێوه‌ی خشته‌ک رێژی ده‌گرێته‌وه.[ ئینگـ : statisc].

:‌:  ئاماری ئابووری.

::  ئاماری رامیاری.

::  ئاماری سه‌رژمێری.

::  ئاماری بابه‌تی.

ئاماردار/amardar: نتـ، ئانتـ:[ ئامار+دار] ئه‌و که‌سه‌ی ژماردنی به‌ده‌ست بێت.

ئاماردن/amardin: کتن:[ ئاب][ پهـ: āmārenitan] ئامارکردن، ژماردن، هاوردنه‌ حیساب.

{ تێبـ: له ‌زمانی ئێستای کوردییدا ده‌قی ئه‌م کاره‌مان له ‌بیرچووه‌ته‌وه ‌و له‌بری ئه‌مه‌ (کردن) ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر (ئامار) هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م ده‌قه‌ له‌ گه‌ڵ زۆر کرداری تریش گونجێندراوه‌ به‌ڵام له ‌رووی زمانزاستی و واژه‌زانستی وه‌ که‌مێک له‌نگن له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌م ڕه‌چه‌ڵه‌کی ده‌قه‌که‌مان له ‌بیرده‌باته‌وه‌ وهه‌م ئه‌مجۆره‌ کرداره‌ له‌ نووسیندا درێژه‌.

ئامارکردن/amarkirdin: کتپ:[ ئامار+ کردن] ئه‌ژمار، ژمێره‌کردن، ژمێرکۆیی، هه‌ژماردن.

ئامارناس/amarnas: ئانتـ، نتـ:[ ئامار+ ناس( ناسین)] که‌سێک ده‌رچووی خوێندنی باڵا بێت له‌ رشته‌ی ئامارکردن و به ‌پیشه‌کاری ئامارکردن بێت له‌ ده‌زگای تایبه‌تدا.

ئامارگر/amargir: نفا:[ ئامار+ گر( گرتن)] فه‌رمانبه‌ری ئاماری :  ئه‌و که‌سه‌ی به ‌ئه‌رکێک هه‌ڵده‌ستێت که‌پێی سپێندراوه‌. بۆ ئه‌نجامدانی فه‌رمانێک.

ئامارنه‌کردن/amarnekirdin: کتپ: نه‌ژماردن. نه‌هاتنه‌ حیساب.

.

.

.