ئامراز ¹/amraz: ن:[ پهـ : ئه‌بزار، ئه‌فراز، ئه‌فچار]

1 –  ئالا‌ڤێ _ ئالاو، ئامارات، ئامووره‌ت( كباك)، ئامێر، ئەمراز، ئەوراز، تفاق، ده‌زگا، كه‌ره‌سته‌، كه‌لوپه‌ل،  : یان مه‌کینه‌ و شتێكی كه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی كارێك كه‌ڵكی لێ وه‌ربگیرێت( چه‌قۆ، هه‌ڕه‌، ره‌نده‌، پێنووس ….)[ ئینگـ : tool, instrument]

::  قه‌ڵه‌م و کاغه‌ز  مه‌ره‌که‌ب و ئامرازی نووسینن.

::  ئۆتۆمۆبیل و شه‌مه‌نده‌فه‌ر و فرۆکه‌ ئامرازی چاکن بۆ گه‌شت.

::  تفه‌نگ ئامرازی شه‌ره‌.

{ تێبـ : ماموه‌ستا زه‌بیحی ده‌فه‌رمووێت : وشه‌ی ( هه‌وجڕا) شێوه‌یه‌کی تری ئه‌م وشه‌یه‌یه‌.

2- زاراوه‌یه‌کی زمانه‌وانی و رێزمانییه ‌له ‌زمانی کوردیدا

::  ئه‌لف و نون ئامرازی ( کۆ)ن.

3- [ مجـ] هۆ( وه‌سیله‌) : شه‌ری براکوژی ئامرازی ده‌ستی داگیرکه‌ره‌کانی کوردستانه‌.

4-  هۆ ، بۆنه‌، مایه‌، ئه‌سپاو.

ئامرازی بڕین/amrazî biřîn: نتـ:[ ئامرازی+ بڕی [ ئینگـ : cutter]

ئامرازی چنین/amrazî činîn: نتـ:[ ئامرازی+ چنین] [ ئینگـ : Kniting Needle]

.

__________________________

ئامراز ²/amraz: ئانتـ:[ ئام+ راز] چلۆنایه‌تی که‌سێک، لەبه‌رخۆشه‌ویستی یان ده‌ست پاکی له‌ کاروباری نـهێنی یه‌کێ یان کۆمه‌لێک ئاگاداربێت، مه‌حره‌می زار

: هاوزار. هامراز، ئه‌وراز ( کهـ) : ئالا‌ڤێ( ئاله‌ت).

ئامرازی/amrazî: ن: هاورازی، هاوبیری باوه‌ڕی.

::  ئامرازی قانگ دان : واتا په‌مپ.

.

.

_______________________________

ئامراز ³/amraz: ن:[ رێز][ ئینگـ: Article ][ بع: ادات].

ئامرازی به‌رناس/amrazî bernas: نتـ:[ ئامراز+ی+ به‌رناس] ئامرازی شوناس یان نه‌شوناس. [ ئینگـ: Article].

ئامرازی په‌یوه‌ندی/amrazî peywendî: نتـ:[ ئامراز+ی+ په‌یوه‌ندی] گه‌هـانده‌ک: پیتی بادانه‌وه‌.[ ئینگـ: Conjunction]

ئامرازی پرسیار/amrazî pirsyar: نتـ:[ ئامراز+ی+ پرسیار] وشه‌ی پرسیار.[ ئینگـ: Interrogativt word]

ئامرازی سه‌رسووڕمان/amrazî sersŭřman: نتـ:[ ڕێز][ ئامراز+ ی+ سه‌رسووڕمان] .[ ئینگـ: Interjection word .

.

.

.

.

.