ئاواڵ/awaľ: نتـ:[ رۆژک، مکـ][ ئاو + ئال : ئالـی ]

1 – دۆست و هه‌‌ڤاڵ، ده‌سته‌برا، ده‌سته‌خوشک( بۆ کاروباری کۆ مه‌ڵایه‌تی، ڕامیاری، خوێندن و … )

::  ئاوال ده‌رس

::  ئاوال زاوا

::  ئاوال کلاس

2 – هاوتا، هاوچه‌شن، چێوه‌

:: ئاوال کراس .

::  جا خۆت ده‌که‌یته‌ ئاوالی خدر ؟ .

::  تۆ ئاوالی ئه‌م منداله‌ی لێی بده‌ی؟ .

قه‌له‌مه‌که‌ی ئه‌وه‌ی منه‌؟.  

ئاواڵایه‌تی/ayetî: نتـ:[ ئاواڵ+ ئایەتی]

1 – هه‌‌ڤالایه‌تی، هه‌‌ڤالێتی، ئاماریی، براده‌رێتی، ده‌سته‌برایی، ده‌سته‌خوشکایه‌ تی، دۆستایه‌تی.

2 – یارمه‌تی، هاوکاری، ده‌ستیاریی، هه‌ره‌وه‌ز، زباره‌.

ئاواڵ ده‌رس/awaľ deris: نتـ:

1- پێوه‌ندی دوو یان چه‌ند قوتابی که‌ له‌ پۆلێکدا ده‌خوێنن.

2- پێوه‌ندی دوو یان چه‌ند فه‌قێ یه‌ک که‌ له‌ حوجره‌دا پێکه‌وه‌ (مادده‌)یه‌ک ده‌خوێنن.

ئاوال دووانە /awaľ dŭane : نتـ: دوومنداڵ به‌زگێک بوون، جمک، جووته‌.

ئاواڵ زاوا /awaľ zawa : نتـ: پێوه‌ندی خزمایه‌تی نێوان دوو پیاوان که‌ ژنه‌کانیان خوشک .

:: ئاوالزاوا. هاوزاوا، ها‌ڤلینگ ( کباک).

ئاواڵ کراس/awaľ kiras : نتـ:[ پۆشاک] ده‌رپێی .

{ تێبـ : ڕه‌نگه‌ ناو هێنانی ده‌رپێ ( ئه‌ویش ژنانه‌) به ‌شووره‌یی داندرابێت. بۆیه‌ ئه‌من ناوه‌یان لێناوه‌

::  ئاوال کراس

::  ئاوه‌ل دامان، هه‌‌ڤاڵ کراس.

ئاواڵ منداڵ /awaľ mindaľ : نتـ:[ مکـ][ توێ ] په‌رده‌یه‌که‌، له‌ منداڵدانی ئافره‌تدا ، بۆ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی منداڵ تێیدا گه‌وره‌ له‌ ناوی دا ده‌بێت و پاش ئه‌وه‌ی منداڵه‌که‌ له‌ دایکی جیاده‌بێته‌وه‌، ئه‌ویش ).[ ئینگ : Amnion].

.

.

.