ئاگره 1 ‌/agire: نتـ:[ نخ][ ئاگر+ ه‌] ئاورە  

نه‌خۆشییه‌کی تایبه‌ت به ‌پێسته‌، به‌ ده‌م وچاو هه‌ڵده‌په‌ڕێت، پتر منداڵ هه‌رزه‌کار تووشی ده‌بێت ئه‌و شوێنانه‌ی که ‌تووشی ده‌بن زیپکه‌ی وورد ده‌رده‌که‌ن و زنجاوێکی زه‌ردیان لێده‌ردێت .

.

.

_________________________________

ئاگره ‌2 /agire: نتـ:[ نخ][ ئاگر+ ه‌]

نه‌خۆشی سپڵ، ئاگره‌که‌، ئاوره‌، هه‌وله‌، له‌رزه‌ک، ئاکله‌ ئارنگ، زڵزڵه‌، ئاته‌شک : نه‌خۆشی یه‌کی درم و کوشنده‌یه‌ تووشی ووڵاخ و ئاژه‌ڵ و مرۆ‌ڤ ده‌بێت، گیانداره‌که‌ هه‌ناسه‌ی خێرا ده‌بێت و قاچی شل ده‌بێت وده‌که‌وێت وخوێنێکی ره‌ش له‌ لووت وکۆمییه‌وه‌ دێته‌ده‌ره‌و.

[ پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی زانستی پزیشکی تازه‌، له ‌ناوکورده‌واریی دا ئه‌م نه‌خۆشییه ‌یان به‌ ئه‌م جۆره‌ چاره‌سه‌ر ده‌کرد:

1 –  ترشاوێکی خه‌ستی سوماقیان ده‌گرته‌وه‌ و ڕۆیان ده‌کرد به ‌که‌فوکوڵ، که‌فه‌که‌یان له‌ برینه‌کان ده‌داو یشکی ده‌کردن.

2 – شوانێک حه‌وت ساڵ شوانی کردبێت، به ‌ئه‌ستێ و به‌رد چه‌ند پریشکێک ئاگری له‌سه‌ربرینه‌کان ده‌کرده‌وه‌، لایان وابوو وه‌ها چاک ده‌بێته‌وه‌، به‌داخه‌وه‌ یه‌شتا ئه‌م نه‌ڕێته‌ له‌هه‌ندێک شوێن هه‌رباوه‌.[ ئینگـ: Erysipeles].

.

ئاگره‌ی زبان/agirey ziban: نتـ[ ئاگره‌ی+ زبان][ نخ ] نه‌خۆشی یه‌کی درمه‌ تووشی ئاژه‌ڵ ده‌بێت.

.

.

_______________________________

ئاگره 3 ‌/agire: نتـ:[ نخ][ ئاگر+ ه‌] ئاته‌شه‌ك، سیفلیس.[ ئینگـ: Syphilis].

.

.

____________________________

ئاگره 4 ‌/agire: نتـ :[ کەش] 

بایه‌کی گه‌رمه‌ که‌ بۆ کشتوکاڵ زیانی هه‌یه‌.

.

ئاگره‌که‌/agireke: نتـ: [ کشت]  [ ئاگره‌+ که‌] شه‌را : گره‌ییه‌که‌ بدات له ‌مه‌ره‌زه‌ له‌ ناوی ده‌بات.

.

.

.