ئاڵا/aľa: ن:[ ڕامیـ]

1-  پارچه‌ کوتالێک یان هه‌ر کالایه‌کی تر یان هه‌ر ئه‌ندازه‌یه‌ک بێت : ئاڵ بێژ ( ئاڵابێژ)، ئاڵه‌بووک، واڵا.

2- به‌یداخ : پارچه‌ کوتاڵ یان که‌ولێک بووه‌، به‌سه‌ر رم و نێره‌وه‌ داکراوه‌ شێوه‌ی گیانداریان شتێکی تری له‌سه‌ر ده‌کێشرا. زه‌مانی کۆن نیشانه‌ی له‌شکر و ئۆردووی جیاجیابووه‌، هه‌ر له‌شکرێک هه‌وڵیده‌دا، له ‌شه‌ردا ئاڵای له‌شکری دوژمن بگرێت یان بیخات. که‌وتن یان گیرانی ئاڵای له‌شکرێک شکستی تێده‌خست. له ‌چه‌رخی نۆزده‌هه‌م ڕا، ئاڵا بۆته‌ نیشانه‌ی گه‌ڵێک ڕێکخراو یان ده‌زگای تریش، له‌ هه‌موویان گرنگتر بۆته‌ نیشانه‌ی سه‌ربه‌خۆیی له ‌چه‌رخی نۆزده‌هه‌مه‌وه‌، ئاڵا بۆته‌ نیشانه‌ی گه‌ڵێ رێکخراو یان ده‌زگای تریش، له‌هه‌موویان گرینگتر بووه‌ به‌نیشانه‌یسه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه‌کان

:: ئاڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان.

{

سه‌د شووکر وا من نه‌مردم، تا که‌ دیم ئاڵای کورد

که‌وته‌ به‌رچاوم به‌ به‌رزی، سووره‌ت و سیمای کورد

}{ قانع}.

ئاڵابڵندکه‌ر/aľabiľndker: نفا:[ ئاڵا+ بڵند+ که‌ر(کردن)] ئاڵاهه‌ڵگر، ئاڵابه‌رزکه‌ره‌وه‌.

ئاڵابڵندکردن/aľabiľind kirdin: کتپ:[ ئاڵا+ بڵند+ کردن] ئاڵاهه‌ڵکردن، ئاڵاهه‌ڵگرتن، ئاڵابه‌رزکردنه‌وه‌.

ئاڵادار/aľadar: ئانتـ:[ ئاڵا+ دار]

1- ئه‌و میلله‌ته‌ی ئاڵی ئازادی هه‌ڵکردبێت.

2- ئه‌و رێکخراوه‌ یان ئه‌و کۆمپانیایه‌ی ئاڵای هه‌بێت.

ئاڵاداری/aľadarî: نچ:[ ئاڵا +دار] کاری ئاڵادار، به‌یداغداری.

ئاڵاڕاوه‌شان/aľařaweŝan: کتن:[ ئاڵا+ ڕاوه‌شان] ئاڵاشه‌کانه‌وه‌.

ئاڵاڕاوه‌شاندن/aľa řaweŝandin: کتپ:[ ئاڵا+ ڕاوه‌شاندن] ئاڵاشه‌کاندنه‌وه‌.

ئاڵاشه‌کانه‌وه‌/aľaŝekanewe: کتن:[ ئاڵا+ شه‌کان+ ه‌وه‌] جوڵانه‌وه‌ی ئاڵا به‌با یان به‌ده‌ست که‌سێکه‌وه‌.

ئاڵاشه‌کاندنه‌وه‌/aľaŝekandinewe: کتپ:[ ئاڵا+ شه‌کاندن+ه‌وه‌] جوڵاندنه‌وه‌ و ڕاوه‌شاندن و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵا.  

ئاڵاهه‌ڵکه‌ر/aľaheľker: نفا:[ ئاڵا+ هه‌ڵ+ که‌ر( کردن)] ئاڵابڵندکه‌ر، ئاڵاهه‌ڵگر، ئاڵابه‌رزکه‌ره‌وه‌.

ئاڵاهه‌ڵکردن/aľa heľkirdin: کتن[ ئاڵا+هه‌ڵ+کردن] ئاڵابڵندکردن، ئاڵاهه‌ڵگرتن، ئاڵابه‌رزکردنه‌وه‌.

{

له‌ بازاری ئاڵاهه‌ڵکردن و ئاڵا ڕاوه‌شانه

‌عه‌تر پڕژاندن و عه‌ترڕژانه

}{ سه‌عید و میرسێوه‌دین. 91}.

ئاڵاهه‌ڵگر/aľaheľ gir: نفا:[ ئاڵا+ هه‌ڵگر(هه‌ڵ گرتن)] ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌ ئاڵاهه‌ڵده‌گرێت له ‌پێشه‌وه‌ی ڕەو ڕۆیشتن.

ئاڵاهه‌ڵگرتن/aľaheľ girtin: کتن:[ ئاڵا+ هه‌ڵ+ گرتن] به‌یداغ هه‌ڵگرتن.

ئاڵایی/aľayî: نچ:[ ئاڵا+ئیی][ ڕۆژک: سنـ] هه‌رشتێک په‌یوه‌ندی به‌ ئاڵاوه‌ هه‌بێت.

{ تێبـ : وه‌ها دیاره‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ هه‌موو ( ئاڵا) یه‌ک له ‌ئه‌م زه‌مانه‌دا پترله ‌ڕه‌نگێکی تێدا بێت، وه‌ هه‌ر ڕه‌نگه‌ ی باس له ‌شتێک ده‌کات}.

.

.

_______________________

ئاڵا/aľa: ن:[هـ] قه‌ڵه‌م.

{

ئاڵا گرت به‌ ده‌س خورشیدی خاوه‌ر

 نووسیا بو لای به‌ها ووزی سه‌روه‌ر

}{خورشیدی خاوه‌ر، دڵی دڵی}.

.

.

.