ئاڵ  1/: ن:{{ ته‌ر، تر }{ ته‌رین، ترین }}[ پهـ : ئارووس : erǔs / arǔs]

1 – [ ڕەنگ]  ڕه‌نگی سووری گه‌ش : پیوازه‌که‌ ئه‌وه‌نده ‌سووره‌ ئاڵ ده‌بێت.

::  ده‌نکی هه‌نارئاڵه‌

::  ئه‌وه‌نده‌ ئاڵه‌ ئاوی چاوی ده‌بات.

{ له ‌ئه‌شکی خوێن به ‌یادی لێوی ئاڵت || که‌نارم بوو به ‌کانی له‌عل و یاقووت }{سالم}.

.

ئاڵایی/ayî: نچ:[ ئاڵ+ ئایی ] شتی ڕه‌نگاوڕه‌نگ، هه‌رشتێک چه‌ندڕه‌نگی هه‌بێت وه‌ک : ئاڵا و واڵا.

ئاڵبۆیاغ/aľboyağ: نتـ:[ جوانکاری][ ئاڵ+ بۆیاغ] سوراوی ژنان، بۆخۆجوانکردن.

ئاڵ وواڵا/aľ ŭ waľa: نتـ:[ ئالا+ و+ واڵا ] ڕه‌نگاو ڕه‌نگ.

.

2 -

ئاڵبوونه‌وه‌/albǔnewe: کتپ:[ ئاڵ+بوون + ه‌وه‌] له‌کارکه‌وتنی ددانی ئاده‌میزاد و توانای جوونی خوارده‌مه‌نی نه‌مابێت.

{ تپبـ :

1- ئه‌م فرمانه‌ هه‌ر بۆددانی ئاڵ به‌ کارده‌هێندرێت که‌ شتی ترشی و تیژی خواردبێت وه‌ک هه‌نارلیمۆ، نارن…

2 – له ‌ناوکورده‌واریدا وه‌ها باوه‌، ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر یه‌کێک ددانی ئاڵببێته‌وه‌، دوو سێ گه‌ڵای دارزه‌رده‌لووبجاوێت چاکده‌بێته‌وه‌.

  : هه‌موو که‌س ددانی به‌ترشی ئاڵ ده‌بێته‌وه‌، قازی ، نه‌بێ، به‌شیرینی

}.  

.

.

_________________________

ئاڵ  2/: ن:

1-[ ئه‌فس] هال، شه‌وه‌، تای زه‌یستانه‌، زه‌یستانه‌تا، ئه‌و شێوه‌ ژنه ‌خه‌یالیییه‌ی که‌پێ ده‌ڵێن ( ئاڵ).

2- [ نخ] گه‌یشتنی میکرۆب به ‌منداڵدانی ئافره‌ت له ‌کاتی منداڵ بوون یان منداڵ له ‌بارچووندا. ژنه‌ که‌ سوور هه‌ڵده‌گه‌رێت. ئه‌گه‌ر زووچاره‌سه‌رنه‌کرێت ده‌یکوژێت.

3- نه‌خیرا، چاپووک.

::  له‌قسان ئاڵیزه‌نگانه‌، له‌کاران ڕیخبه‌لینگانه‌. به‌که‌سێک ده‌گووترێت که ‌قسه‌ هیچی نه‌هێشتبێته‌وه‌ و به ‌کرده‌وه‌ش هیچی له‌ده‌ست نه‌ێت.{ پپت}.

.

ئاڵبردنه‌وه‌/aľbirdnewe: کتن:[ ئاڵ+ بردنه‌وه‌ ] مردنی زه‌یستان یان منداڵه‌که‌ی له ‌دوای زاینی تا چه‌ند ڕۆژێ

::  ئاڵ بردییه‌وه‌، شه‌واره‌ی بۆ ده‌گرن ئاڵ نه‌یبا ته‌وه‌.

.

ئاڵبڕه‌/aľbe: نتـ:[ ئاڵ + بڕ(بڕین)+ ه‌] که‌سێک که‌ چاره‌ی ژنی ئاڵلێدراو ده‌کات. شێوه‌ی چاره‌کردنه‌که‌ش به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بوو : که‌لوپه‌ل یان جه‌مه‌دانی پیاوێکی ژن ئاڵبردوویان ده‌هێنا ده‌یان به‌ست به‌سه‌ر ژنی زه‌یستانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئاڵه‌که‌ بڕه‌وێته‌وه‌.

.

ئاڵلێدان/aľilědan: کتن:[ ئاڵ +لێدان] ژنێک که‌ تووشی نه‌خۆشی ئاڵبووبێت.

::   پووره‌ به ‌سێ ئاڵلێداوه‌، شێتی کردووه‌.

ئاڵیزه‌نگان/aľî zangan: نتـ[ ئاڵ +ی+ زه‌نگان] ئاڵی زه‌نگی، ئاڵی شه‌وه‌زه‌نگ.

{ تێبـ : زه‌نگ واتای تاریکخه‌ست. له ‌کورده‌واریدا وا باوبووه‌، که‌ شه‌وه‌زه‌نگ به ‌تاریکی ده‌هات و له‌ تاریکی ده‌ژیا، هه‌ر له‌ به‌ر ئه‌مه‌ش ژنی زه‌یستانیان نه‌ به‌ تاریکی و نه ‌به ‌ته‌نها جێده‌هێشت.

{ له‌ قسان ئاڵی زه‌نگانی || وه‌کی دی ریخ له‌ لینگانی}{ پپـ}.

.

.

_______________________

- ئاڵ  3/ – aľ: پاشگرێکه‌ له ‌زمانی کوردی به‌ ناوه‌وه‌ ده‌ڵکێت واتای وێکچوونی و رێژه‌یی لێ زیاد ده‌کات و ده‌یکاته‌ ناوێکی نوێ

::  چه‌ت – چه‌تاڵ

::  چه‌نگ(چنگ) – چه‌نگاڵ( چنگاڵ)

::  قرژ – قرژاڵ

::  کیڤژ‌ – کیڤژاڵ

:: هه‌رز – هه‌رزاڵ.

.

.

______________________

ئاڵ  4/: ن:[ ئاب][ تورکی : al : کڕین] لە زمانی کوردییدا ئەم وشەیە بە تەنها بەکارناهێندرێت و دەگەڵ( گۆڕ) بەکاردەهێندرێت وەک : ئاڵوگۆڕ واتا کرێن و گۆڕینەوە، ڕەنگە دروست بوونی ئەم وشەیە بگەرێتەوە بۆ ئەو جۆرە سەوداکردنەی کە چشت کرێن لە ڕێگای گۆرێنەوە وە بێت وەک گەنم بە مێووژ یان گوێز بە چای یان زۆر تشتی دیکە.

.

.

.

.