تاق¹/taq: ن:

1 – [ پەهلەوی : تاک tak، فار: طاق][ ئەند] بۆت، تەرەجە( كباش، ل)، میچی کەوانەی : بە چاڵاییەک دەگووترێت كە لەدیواردا كرا بێت، هەندێک جار، سەرەكەی لە شێوەی كەوانەییدا دەبێت.[ ئینگـ : Arch]

2 – تاخ( کباک) كە بۆگەڕەک بەكاردەهێندرێت.{ ج. نەبەز}.

3 -[ کباک][ مجـ] لێرەدا عاسمانە كە لەبەرچاو بە تاق هاتۆتەوە.

{

دڤێ طاقێ، دڤێ خانێ مەعەیش و ئەیمەنی كانێ

كەسێ دەست دەت دەورانێ نیهالەك ڤێ گولستانێ

}{جزیری}.

4 – بەشێک لە بیستوچوار بەشی ئاو. هەموو ئاوێک بەبیست و چوار بەش دەژمێردرێت هەموو بەشێكی ناو دەبرێت بە( تاق)ێک: لە بیست وچوار تاقەی ئەم كارێزە هەشت تاقم هەیە.{ خاڵ، ب1، ل، 272}. نێوەی رۆژێک.

:: لێرەوە تا چەمچەماڵ رۆژ و تاقێكە. 

5 -[ کباک] بزن و حەیوانی گوێ سپی یان پنۆک پنۆک. 

6 – كەوڵی مەڕ و بزن. 

7 -[ مجـ] حاڵەتی كەوانیی برۆ وشتی دیكە.

تاقەجانە/taqecane: نتـ:[ تاق+ ئە+ جان+ ئە] سەختترین جێگایە لە چیایاندا، نێچیر ناتووانێت خۆی لێدەربازكات، كە تنقەی لێبكرێت، دەكوژرێت.

تاقچە/taqçe: نتـ:[ تاق+چە] تاقە، تاقەی بچووک.

تاقنما/taqnima: نتـ:[ ئەند][ تاق+ نما] پێشخانە، هەیو‌ان، كۆنگرەكانی كەناری حەوشێ.

تاقی ئاسمان/taqîasman : نتـ:[ تاق+ئی+ئاسمان] پەڕپەرۆچكەی ئاسمان، تەشقی ئاسمان، تەشک.

تاقی برۆ/taqǐbiro: نتـ:[ تاق+ ئی+برۆ] كەوانی برۆ.

{

لەبەر تاقی برۆت بمرم چ نابێ

كەمن شابم لەن باڵی هوما دا

}{وەفایی}.

{ تێبـ : عەرەب ئەم وشەیەی خواستۆتەوە و كردوویەتی بە طاق}{ نانەوازادە}.

تاقی تەمەن/taqîtemen: نتـ:[ تاق+ ی+ تەمەن] كەوانەی ژیان كە لە منداڵییەوە دەست پێدەكات تاپیریی یان لەدایک بوونەوە هەتا مردن.

تاقی پیرۆزی/taqîpîrozî: نتـ: تاقێكە لە دار وئاڵا وتەنراوی جوان لە ناو شەقاماندا دروست دەكرێت و بە بۆنەی سەركەوتنی لەشكر، جەژن یان بۆنە شادمانێكا نەوە.

.

دووتاقی لەیەک هەڵكێشراو/ dû taqî le yek heľkêşiraw: نتـ:[ ئەند] .[ ئینگـ : Accolade]

زەنجیرە تاق/zencîre taq: نتـ:[ ئەند] .[ ئینگـ : Arcade]

.

.

____________________________

تاق²/taq: ن:[ ع : طاقم] جورێک پۆشاک و جل، جوببە، تەیلەسان.

{

لاچوو بە جارێ پەردە لە ڕووی جەننەتی ئیرەم

ڕازاوە تاقی ئەتڵەس و كیمخوا و حەریر و واڵ

}{ حەقیقی}.

.

.

______________________

تاق³/taq: ئان:[ بڕ: تاک]

1 – كەس، زیندەوار، داڵەواز.

2 – بێهاوتا، تاقانە، تەك، تەنیا.

3 – ژمارەیەك كە نێوەكەی‌ تەواو نەبێ. >< جووت.

تاقتاق/taqtaq: نتـ:[ تاق+‎تاق] تاکتاک.

تاقانە/taqane: ئانتـ:[ تاق+ ئان +ئە] تاكانە.

تاقەرووح/taqerûĥ: نتـ:[ تاق+ئە+ڕووح] تەنیا _ تەنیاباڵ، بەتەنێ، یەكتەنە.

:: بابت تاقەڕووحێكە و دەبێ زگی هەشتان تێر بكات.

تاق و تەنیا/taq û tenya: نتـ:[ تاق+ و+تەنیا] بێكەس وكار، تەنیا، تاك وتەنیا، تاقی تەنیا.

تاق و جووت/taqûcût: ئانتـ:[ تاق+ و+جووت] یەكەیە‌كە، یەكودوو، كتوجووت.

تاق و لۆق/taq û loq: ئانتـ :[ تاق+ و+ لۆق]

1 – چەند شت یا چەند كەسی دوور وتەنیا لە كۆمەڵوپۆل دا.

2 – بەدەگمەن، بەهەڵكەوت. تاكوتووک، تاكوتەرا، تاكولۆک، یەكیەكە، تاقتاقە، كەتوپیت : چەند شتێكن لە پڕڵ یەكتریدا بەڵان ناڕێك بنووێنن

:: مرۆڤی تاقولۆق وەستاوە.

تاق و لۆقە/taq û loqe: ئانتـ: تاقولۆق.

تاقولۆقوەستان taqûloqwestan:.

تاقی تەنیا/taqî tenya: ئانتـ:[ تاق+ی+تەنیا] بەتەنێ، تەنیا، تاق و تەنیا.

.

.

.