خ / x / x :
خو ( خڤ)/ xu، xiv/ X:
ناوە بۆ هەشتەمین تیپ لە زمانی كوردیدا بە ڕێنووسی ئارامی. بیست و نۆهەمین تیپە بەڕێنووسی لاتینی. پازدەهەمین تیپە بەڕێنوسی دینکەرد(ئاڤێستا).
{ دەم دەکرێتەوە، بردنی زمان بۆ مەڵاشوی خوارەوە، با دەرکردن بەهێز لە قوورگەوە بۆ دەرەوەی زار}.
1- بەڕێنوسی رۆمی دێرین ( X ) واتا ژمارە دەهـ.
2 – [ کیمـ] هیمایە بۆ توخمی کەرەستەی خاوی Xenon.
-[ بیر] لە بیرکاریدا هیمایەکە بۆ قەوارەیەکی نەزانراو. کە X هاوتایە دەگەڵ co لە کورد ینات سستیم(X . Y . Z) بەتەوەری ئاسۆیی دەستنیشان دەکرێت.
4 – [ زیند] دووجۆرە کرۆمۆسۆم هەیە لە گیانلەبەرا ندا کە بە کرۆمۆسی(X . Y) دەناسرێن.
5 – ئەندازەیەکە بۆ بڕشتی گەورە لە جلوبەرگدا. پەیژەی بڕشت بەم شێوە یەیە (XS، S، M، L، X، XL، XXL).
6 – بەڕێنووسی ئارامی لە حیسابی ئەبجەدی هاوتای (600) ژمارەیە.
{ تێبـ: ڕەنگە وشەی ( خێرا) لە ( هێرا – هەڕا) وە هاتبێت. لە زمانی کوردییدا دەنگی ( خ ) و ( هـ ) بەیەکدی دەگۆڕێن.
:: وەک ( هەر) ی زمانی کوردی و ( خر)ی زمانی فارسی
:: ( ئاخ ) و ( ئاەـ)
:: ( خۆر) و ( هۆر)
:: ( خوون) و ( هوون) }{ زاراوەسازی، ل، 12}
.
.
.
.
.