دائیرە/dayire: ن:[ مۆسیقا] دایەرەهـ : دەفی بچکۆڵە.
{
دائیرەی میسری و چەقانە گەوهەر و لەنجەی سەمەن
دەنگی چاوش بێ بەڵا هاوێتە گیانم بێ نەواز
}{ نالـی}.
دائیرەی ئەنجوم/dayirey enicum: نتـ:[ فەل] مەبەست لە ئاسمانی پڕ لە ئەستێرەیە.
دائیرەی ئەنجومی قوبوور/dayirey enicumî qubûr: نتـ:[ ئد]
مەبەست لە گۆڕستانێکی کش و ماتی پڕ لە گەورە پیاوان و نازدارانە، کەچوواندوونی بە ئەستێرەکانی ئاسمان.
{
سەیوان نەزیری گونبەدی کەیوانە سەبزوساف
یاخۆ بووە بە دائیرەیی ئەنجومی قوبوور
}{ نالـی}.
.
.
.
.
.
.
{ د. شاعیران، ل، 380}.