زینک/zînk: ن:[ کیمیـ] توخمێکی کانزایە هێماکەی Zn ـە، بۆ ڕووپۆشینی ئاسن و پاراستنی ( چینکۆکردن) بەکاردەهێندرێت، هەروەها بۆ دروستکردنی داڕشتە ( وەک مسی زەرد)، بنمیچەسازی کانزا هەڵکۆڵین.  [ Zn]

.

ئۆکسیدی زینک/oksîdî zînk: نتـ:[ کیمیـ] مڵی بۆیە و مشەمایە کارایەکی بەهێزکەری لاستیکە و ڤەلکەنێن خێراکەرە، لە پەزیشکییدا سووکە گیرەیەکی شانە زیندووەکانە و بەرگرە لە بۆیەکردنی چنراوەکان، هەروەها بۆ دروست کردنی جۆرە چیمەنتۆیەکی تایبەتی و ڕووکەشە شوشەیییەکان و ئامادەکراوەکانی ئارایشت بەکاردەهێندرێت. [ ZnO] [ ئینگـ : Zinc oxide].

.

گۆگرداتی زینک/gogiradatî zînk: نتـ:[ کیمیـ] کەڕ و قڕکەر و ناسەرەوەیەکی شیکارییە و گرفتکەر و ڕشێنەوەیە لە پەزیشکیشدا و پاڵێوێکە لە بۆیە سازیدا و پێستەی خاو پارێز و کاغەز سپیکەرە. [ ZnSO4] [ ئینگـ : Zinc sulphatewhite vitriol].

.

گۆگردی زینک/gogirdî zînk: نتـ:[ کیمیـ]  مڵتەیەکی سپییە بۆ شووشە و لاستیک و پلاستیک و مێودراوەکان و یاریدەدەرێکە لە بۆیە کردنی ئەتەمەکاندا. [ ZnS] [ ئینگـ : Zinc sulphide ].

.

هاڕڕاوەی زینک/zînk: نتـ:[ کیمیـ] زینکە بە شێوەی هاڕراوەیەکی دەنکۆڵە وورد، وەک ماددەیەکی هاندەر و کارایەکی لێکەرەوە و لە پێکهاتنی ئامێرە دژە داخورەانەکان و ئاگرە مووشەکاندا بەکاردەهێندرێت. [ ئینگـ : Zinc dust].

.

.

.

{ سەرچاوە : جەمال عەبدول، فەرهەنگی کیمیا، ل، ٢٨٨}.