ئارامی   لاتینی   ئاڤێستایی
ل  –

 ( لام  ) 

1 – بەپێی ریزبەندی ئەلفبای زمانی كوردی بە ڕێنووسی ئارامی دەكاتە 31 مین تیپ لە زمانی کوردییدا. 

2 – بەگوێرەی ئەلفەبێتی ئەبجەدی لە یاسای شیعری عەرووزدا دەكاتە ژمارە 30 یان بە ( جمل) دێتە ناساندن.  

3 – ( L ) كورتكراوەی ( Large )ـە بۆ پۆشاک.   

4 – لە زمانی ئاڤێستادا پیتی ( ل) نیە، زۆر وشە هەیە كە پیتی ( ر )ی تێدابوو، لە ئێستادا گۆڕدراوە بۆ پیتی( ل) .

5 – لەبن شێوەزاری موکریاندا ( ل) بە ( ڵ) گۆدەکرێت.   

{ تێبینی : سەرەتا هەر پیتی (  ل ) بەدی دەکرا پاشان ( ڵ : ľ )یش لە ناووچەی مووکریانەوە داهێندراوە }. 

:: مال – مار

:: خال – خار

:: دووکەل – دووکەر.

.

.

____________________________

ل/l: ئمـ، سادە:[ کباک] ژ( کباک)، لە ( كناو).

{ ڕێچكەی رووداو بەرەو هەرلایەك، هەركەسێك، و هەرشتێك پیشان دەدات}{ كوردۆیێڤ}.  

::  ل بەغداێی هەڤالەکی من هەبوون ئەو ژی مینا من چەرچی بوو. یادداشت ئەوێ من گۆتە تە.

:: هەر ل بیرا منە.

:: گهیشتە خان، شوورەک ل دەستێ وی دا دیستێ وی پاکان.

.

.

_____________________________

ل بەرا/l bera: ئمتـ:[ کباک]  لەبەر( كناو).

{ ئامرازی بەشی یەكەم ڕێچكەی رووداو بەرە و شتەكە، وەیا لە شتكەوە پێشان بدات، ئەوا ئامرازی بەشی دووەم پێوەندی رووداوەكە بۆ شتەكە پتەوتر دەكات}{كوردۆیێڤ}.

.

.

____________________________

ل پاش/l paş: ئمتـ:[ کباک]  لەپاش( كناو)

{ ئامرازی بەشی یەكەم ڕێچكەی رووداو بەرە و شتەكە، وەیا لە شتكەوە پێشان بدات، ئەوا ئامرازی بەشی دووەم پێوەندی رووداوەكە بۆ شتەكە پتەوتر دەكات}{كوردۆیێڤ}.

.

.

____________________________

ل پەی/l pey: ئاك: ل دوا، لەدوا.

.

.

____________________

ل پێش/l pêş: ئمتـ:[ کباک]  لەپێش( كناو).

{ ئامرازی بەشی یەكەم ڕێچكەی رووداو بەرە و شتەكە، وەیا لە شتكەوە پێشان بدات، ئەوا ئامرازی بەشی دووەم پێوەندی رووداوەكە بۆ شتەكە پتەوتر دەكات}{كوردۆیێڤ}.

.

.

_________________________

ل دوا/l dwa: ئاك: ل پەی، لەدوا.

.

.

_________________________________

ل سەرا/l ser : ئمتـ:[ کباک] لەسەر( كناو)

{ ئامرازی بەشی یەكەم ڕێچكەی رووداو بەرە و شتەكە، وەیا لە شتكەوە پێشان بدات، ئەوا ئامرازی بەشی دووەم پێوەندی رووداوەكە بۆ شتەكە پتەوتر دەكات}{كوردۆیێڤ}.

.

.

_________________________________

ل ژێر/l jêr: ئمتـ:[ کباک]  لەژێر( كناو) { ئامرازی بەشی یەكەم ڕێچكەی رووداو بەرە و شتەكە، وەیا لە شتكەوە پێشان بدات، ئەوا ئامرازی بەشی دووەم پێوەندی رووداوەكە بۆ شتەكە پتەوتر دەكات}{كوردۆیێڤ}.  

.

.

_________________________________

ل ڤر/l vir: ئاكٍ:[ کباک][ ل+ ڤر] لێرە.

.

.

_______________________________________

ل نک/l nik: ئمتـ:[ کباک]  لەنك، لەكن( كناو)

{ ئامرازی بەشی یەكەم ڕێچكەی رووداو بەرە و شتەكە، وەیا لە شتكەوە پێشان بدات، ئەوا ئامرازی بەشی دووەم پێوەندی رووداوەكە بۆ شتەكە پتەوتر دەكات}{كوردۆیێڤ}.

.

.

_____________________________

ل….. ێ/l….ê: ئاک: ئاوەڵکار لە نێوی دۆخی تیان بە هاوکاری ئامرازی پەیوەندی لە بە( ل) + پاشگری( ێ)، ئەم ناوانە کات و شوێن و چۆنێتی روودان پێشان دەدات.

.

 کرمانجی باکوور    كرمانجی ناوەندیی    كرمانجی ناوەندیی
 ل ژێرێ    لە ژێر
 ل پایزێ  لە پایزێ 
 ل بهارێ    بە بەهارێ
 ل زڤستانێ  بە زستانێ

.

.

.

.