پایز/payiz: ن:[ کات] پائییز، پاییز، پەهیز، پەییز (کباک)، چری( فە) سەردووا : سێهەمین كژی( وەرز)ی ساڵە،  بریتییە لە مانگی { ڕەزبەر، خەزەڵوەر، سەرماوەرز}.لە 21 ی ئەیلوولـەوە تا 20ی کانوونی یەکەم دەخایەنێت.

{

دووی کەواو دڵ بۆشان سەرهەردان 

زەرد کەردەن روخسار پایزی دەردان

}{مەولەوی}.

.

.

.