پیفۆک/pîfok: ن:[ ڕوو] پاڤک( کباک)، پەفک، پەڤک، پوشک، پێژگ، پیفە( هـ)، پیڤەلۆک، پیڤۆک_ پیڤۆنگ، پیۆک_ پیشۆک، کیفۆک_ کیڤۆک: گیایەکە سێ پەلکی باریکی دەردەکات، هێلێکی سپی بەنێوەڕاستی پەلکەکانیدا هاتووە، سەلکەی خرە هێندەی کەڵپەفەندێکە. رووەکێکی سروشتی پیازی خۆڕسکە لە زورگ و تەلان و بەرزاییەکان شین دەبێت، لەمانگی شوبات تا ئادار گەشەی دەردەکەوێت، گەڵاکانی باریک و سەوزن و هێڵی سپی لەناودا هەیە وقەدیان پیازیە لەناوخاکدایە چینێکی ریشاڵی ڕەنگ زەردی خورمایی بەرەکە دادەپۆ شێت، ڕەگی ریشاڵیە، بەرەکەی قەدێکی خڕە و سپیە و خواردنی خۆشە. لەناوەڕاستی پایز کۆمەڵێ گوڵی سپی لەشێوەی زەعفەران دەردەکات، بێبۆنە بەرەکەی لەسەرەتای بەهار لەژێرزەوی پێدەگات کە بەقەدی ژێر زەوی دادەنرێت، بەرێکی سپی شیرین و شیریە، وەک پیاز بە شانەی تۆڕی ڕەنگ خورمایی داپۆشراوە، 10 -15 سم لەژێر زەویدا دەبێت، بە پیشەقان بەهاران مێرد منداڵ و کچان دەیکەن، گەڵاکانی باریک و سەوزن لەسەر زەوین هێلی سپی باریکی تێدان، لەپایزدا گوڵی سپی دەکات گوڵەکانی لەو پایزەدا لەدەشتی هەولێر لەزورگ و تەلان و چیای قەرەچوغ کە وەرزی بێ گوڵییە، ئەو رووەکە گوڵ دەکات بەڵام بۆنی زۆر نییە، لەناو جوتیارانی دەشتی هەولێر وا باوە هەر کاتێک پیفۆک گوڵی کرد مامز( ئاسک) بێچووەکەی لەشیر دادەبڕێت. دەکوڵێندرێت و دەخورت.[ ئینگـ: Crocus cancellatus Herb].{ عباس نادر}. 

هەلال/helal: ن:[ ڕوو] پیفۆک، کیفۆک.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 984}. 

.

.

.

.