پەردە ¹/perde: ن:[ پهـ: partak، فار: پردە]

1 –  هجال( کباک) : ڕووپۆشی دەرگا و پەنجەرە لە كوتاڵ.

{

زوهرە و عیقد تورەییاێی دشەرقێ كەشش فین

لەیلەتول قەدرێ ژ مەغریب پەردە دایێ راست و چەپ

}{ جەزیری}. 

2 – پاشپەردە، پەردوو : دیوی خەوتنی بووک و زاوا لەیەكەمین شەوی پێكەوە بوونیان. 

3 – بەسێک لەشانۆونمایش.

پەردەپێوەدان/perde pêwedan: كتپ: پەردەداخستن

:: پاش تەواوبوونی شانۆگەرییەكە پەرەپێوەدرا.

پەردەدار/perdedar: نتـ:[ هـ]

1 – [ رۆژک] خزمەتكاری ژووری تایبەتی دادوەران. 

2 – كەسێكە كە هەڵدانەوەوپێدانەوەی پەردەی پێسپێردرابێت. 

3 – دەركەوان.

پەردەداریی/perdedaryî: نچ:[ هـ] كار و پیشەی كەسی پەردەدار.

{

جەحەد بەرشییەن یەند نزاریم

نەمەندەن تڕقەت رای پەردەدار یم

}{مەولەوی}.

پەردەگیر/perdegîr: نفا: پەردوگیر، تازەزاوا كە لە پەردەدا بمرێت یان نەخۆش بكەوێت.

پەردەنشین/perdenişîn: نتـ:

1 – مەبەست لەپیاوی گەورەیە كە پەردەدار ودەركەوان ولەشكریان هەبێت.

{

جەهدە ئوسەعی و طەڵەب بێ وەسەرەك سافی نەهن

تونەبێ پەردەنشین چاكرو قەووار چكەت ؟

}{جەزیری}. 

2 – بەشێواز، شێوازدار، پاک.

پەردەنشینی/perdenişîn: نچ: بەشێوازی، شێوازداری، پاكی.

پەردەی دەروازە/perdey derwaze: نتـ: سەراپەردە.

پەردەی سینەما/perdey a: نتـ: پارچەیەكی سپی گەورەیە، كەلەسینەما هەڵكراوە و فیلمی لەسەر نیشان دەدەن.

پەردەی كامێرا /perdey kamêra: نتـ: خەپلەیە كە، كونێكی تێدایە، بەبأی ئەو ڕووناكییە ڕێكدەخات كە دەچێت بۆ زەرنبینی كامێرا.

پەردەی وەوی/perdey wewy: نتـ: پەردەی بووكێ.

پەردەی هەسن/perdey hesin: نتـ: پەردەی ئاسن.

پەردەیی/perdeyî: ن: ئافرەتێكە كە هەمیشە لە پەردە دا بێت و نەیەتەدەرێ.

.

.

_________________

پەردە ²/perde: ن:

1 – [ توێ] ناوی گەلێک جۆری پێكهاتووی تەنكی چنراوی شانەی زیادوكەم لاستێكی، كە دەرەوە وناوەوەی ئەندامی كۆئەندامەكان دەپۆشێت.

2 – [زیند] پەرژینێكی باریكە لە دەوری خانەدا، لەگیانداری شێوەی پرۆتۆپلازمی هەیە.

پەردە دڕین/perde diřîn: كتپ:[ توێ][ پەردە+دڕین] كچ بێ بنكردن.

پەردەی ئافرەت /perdey afiret: نتـ:[ توێ]

پەردەی پلازما/perdey derwaze: نتـ:[ توێ]

پەردەی چاو/perdey çaw: نتـ:[ توێ] پەردا چاڤێ، پەلك : كۆمەڵێک توێژە كە گۆی چاویان داپۆشیوە.[ئینگـ : cornea].

پەردەی دڵ/perdey diľ: نتـ:[ توێ] پەردەیەكە دوو دیواری هەیە، وەک توورەكە وایە، دەورەی دڵی داوە.

پەردەی ڕیخۆڵە /perdey řîxoľe: نتـ:[ توێ]

پەردەی زگ/perdey zig: نتـ:[ توێ] پەردەی سک.

پەردەی ژێرپۆس/perdey jêrpos: نتـ:[ توێ] پەردەی ژێر پێست.

پەردەی سپی/perdey derwaze: نتـ:[ توێ]

پەردەی سیپەلاک/perdey sîpelak: ن:[ توێ] په‌رده‌سی :  په‌رده‌یه‌کی دوو تۆی ده‌ور سییه‌کانه‌ که‌ به‌جیاواز سییه‌کان داده‌پۆشێت. له‌ نێوان دوو تۆی ئه‌م په‌رده‌دا، شله‌یه‌ک هه‌یه‌ که‌ ده‌بێته‌ هۆی خزبوون و نه‌رمی بزاوه‌کانی سی.

پەردەی گوێ/perdey gwê: نتـ:[ توێ] پەردەیەك كە لەنێو گوێ دایە و دەنگ دەلەرزێنێتەوە، تەپڵی گۆش _ تەپڵی گوێ.

پەردەی لووت/perdey lût: نتـ:[ توێ] پەردەیەكە لە نێوانی دوو تفنكەكانی كەپۆ دایە.

پەردەی لینج/perdey derwaze: نتـ:[ توێ]

پەردەی مێشک/perdey mêşik: نتـ:[ توێ]

پەردەی هەناو/perdehenaw: نتـ:[ توێ] پەردەی منداڵدان : پەردەیەكە كەمنداڵ هەتا ئەودەمەی كە دە زگی دایكی دایە تێیدا دەژی و دوای زان دەگەڵی دێتەدەر.

.

.

______________________

پەردە ³/perde: ن:[ ڕوو] لە ڕووەكدا شێوەی سیلوولوسیكی هەیە. لا، توێ. توێی شت :: پیاز پەردە پەردەیە.

پەردەپەردە/perdeperde: نتـ: توێژتوێژ، توێ توێ.

.

.

__________________

پەردە 4/perde: ن:[ مجـ]

1 – شەرم

2 – شاراوە، نهێنی، نائاشكرا.

:: پەردەی هەڵماڵی : هەست و نەستی دەرخست.

پەردەپۆش/perdepoş: نفا:[ پەردە+ پۆش(پۆشین)] رازدار : كەسێک كە زار نادركێنێت.

پەردەپۆش بوون/perde poşbûn: كتن:[ پەردە+ پۆش( پۆشین)+ بوون] رازڕاگرتن، سانەدركاندن، رازداربوون.

{

نەبوە، نابینی لە شەو مەحرەم ترێ تا رۆژی حەشر  

پەردەپۆشە، هەمدەمە، هەمدەردی عوشاقانە شەو

}{ مەحوی}.

پەردەپۆشیی/perde poşyî: نچ:[ پەردە+پۆش( پۆشین)+ ئیی] كار و كردەوەی كەسی پەدرەپۆش، شاردنەوەی نهێنی، رازداریی.

پەردە دڕان/perde diřan: كتن:

1 – ڕووسیابوون، ئابڕووچوون. 

2 – شەرمتكان. 

3 – ئاشكرابوونی شتێكی نهێنی

:: ئاخری پەردەی دڕان.

پەردە لەڕوو هەلاوێژتن/perde leřûheľawêjtin: كتپ: شەرم لادان.

پەردە لەسەرلابردن/perde leserlabirdin: كتپ: ئاشكرا كردن، خستەڕوو، لەپەنهاندەركردن، ڤەوڕاندن، دركاندن، ڤێڤڕاندن، ڤەپچەڕاندن.

پەردەی حەیا/perdey ĥeya: ن:[ئد] ئابڕوو، شەرم.

پەردەی حەیادرین/perdey ĥeyadiřîn: کتپ:[ ئد] بێشەرمیکردن، بێئابڕووی کردن، شەرم نەمان.

{

توولە ڕێواسی سەری هەڵدا دڕی پەردەی حەیا

ناسک و تورت وسپی وەک قۆڵی یاری نازەنین

}{ هێدی}.

پەردەی سەبووریی /perdey sebûrî: نتـ:[مجـ] تەوانا، تاقەت.

پەردەی سەبووریی دڕان/perdey sebûrîdiřan: كتن، شڕ:[مجـ] تاقەت و وورەنەمان.

{

پەردەی سەبووریم دڕیا، ڕۆڵەڕۆ

ڕیشەی جەرگە كەم بڕیا، ڕۆڵەڕۆ

}{مەولەوی}.

پەردەی غەیب/perdey ẍeyib: نتـ: دونیای دیكە كە لە ئێمە دیار نیە و لێی ئاگادارنین، عالەمی غەیب.

{

ئەسرار پەردەی غەیب مەحرەم پەیک

سایەی خودایی، سەلام عەلیک

}{ مەولەوی}.       

.

.

.

.