کوڕ 1/kuř: ن:
1- پس( کباک)، منداڵی نێر.
2 – مێردمنداڵ، کوڕانی جوانی بەهەشت.
3 – نێرینەیەکە ژنی نەهێنابێت.
کوڕاپ/kuřap: نتـ:[ کباک][ کوڕ+ ئاپ] کوڕەمام.
کوڕان/kuřan: نتـ: ئەوەی پێوەندی بەکوڕانەوە هەبێت.
کوڕانە/kuřane: ئاکتـ: وەکوو کوڕان، وەکوو ڕەوشتی کوڕان، چشتێکە هەر لە کوڕ بووەشێتەوە یان لە کوڕ بشێت.
کوڕانی/kanî: نچ:[ کوڕان+ ی]
1 – کەسلە : کچێکە خووی کوڕانی ببێت.
2 – ئافرەتێکە بەرگی پیاوانی پۆشی بێت و کردەوەی وەهی پیاواەن بچێت. { گیو، ل، ٧٨٥}.
کوڕە ئاغا/kuře aẍa: نتـ: پساغا ( کباک)، کوری ئەرباب.
کوڕەباڤ/kuřebav: نتـ:[ کباک] پڕدڵ، ئازا.
کوڕەخاڵ/kuřexaľ: نتـ: خاڵۆزا.
کوڕەزا/kuřeza: نتـ: نەوە، بەچەزا، کوڕی کوڕ.
کوڕەزازا/kuřezaza: نتـ: منداڵی منداڵی کوڕ.
کوڕەزاگkuřezag/: نتـ:[ ئەردە] کوڕەزایانەوە، وەچەزا.
کوڕمام/kuřmam: : پسمام، ئامۆزا. کوڕەمام.
کوڕمامەیەتی/kuřmameyetî: ئاکتـ : پسمامەتی( کباک) کوڕمامێتی، ئامۆزایەتی.
کوڕمامێتی/kuřmamêtî: : پسمامێتی، ئامۆزایەتی.
کوڕمیر/kuřmîr: نتـ: پسمیر( کباک).
{ پسمیر لە نێو کوردە ئێزیدەکاندا برەوی هەیە، میر سەرۆکی ئایینی ئێزیدێکانن و پسمیریش لەو تایەفەیەن، کە وەک جێگیر میر وان و تەنیا ئەوان کە دەتوانن لە بنەماڵەی میر ژن بخوازن}{ نانەوازادە}.
کوڕمیران/kuřmîran: نتـ: پسمیران( کباک)، خانەدان، میرزادە.
کوڕێژگە/kuřêjge: ئان: کوڕۆکە: کوڕی بچووک: لەبەرخۆشەویستی بە پیاو دەڵێن.
کوڕگێ/kuřgê: ئانفا: بەچەباز، هەتیوباز، منداڵباز.
کوڕی برا/kuřî bira: نتـ: پسبرا( کباک) برازای کوڕ.
کوڕی برادەر/kuřî birader: : برارزینە.
کوڕی برای خوشک/kuřî biray xušik: ئانتـ: خوشکەزا، برازا.
کوڕی خال/kuřî xaľ: نتـ: پسخال.
کوڕی خالتی/kuřî xalitî: نتـ: پسخالتی.
کوڕی کوڕ/kuřî kuř: نتـ: پسکوڕ ( کباک) ، کوڕەزا : پەیوەندی نێوان باپیر دە گەڵ نەوەی نێری لە کوڕەوە. کوڕی کوڕ.
کوڕی مام/kuřî mam: نتـ : پسمام ( کباک)، ئامۆزا، کوڕی مام، پزمام.
.
.
____________________
کوڕ 2/kuř: ن: [ کباک] کورت.
: سەری خووە کوڕ کرن. : مووەکانی کورتکردنەوە و هەڵپاجین.
.
.
___________________
کوڕ 3/kuř: ن:
1 – قوڕ، مەڕێکە نیوەی گووێی بڕابێت ، مەڕی کەڕیلە، کوڕوو.
2 – کوڕوو.
کوڕاندن/kuřandin: کتپ:[ هەر] ماع کردن، دەنگی بەرخییە.
کوڕبۆر/kuřbor: ن:[ هەر][ کوڕ+ ئە+ بۆر] مەڕێکە گووێی نەدرێژ و نە کورت بێت، بەڵان شۆڕ بێت و سەرگووێ و هەموو لەشی بۆر بێت.
کوڕەتاڵەبۆر/kuřetaľebor: نتـ:[ هەر][ کوڕ+ ئە+ تاڵ+ ئە+ بۆر] مەڕێکە گووێی نەدرێژ و نە کورت بێت، بەڵان شۆڕ بێت و سەر و ملی دێخەدێخ بێت.
کوڕەتاڵەتەبەش/kuřetaľetebeš: نتـ:[ هەر][ کوڕ+ ئە+ تاڵ+ ئە+ تەبەش] مەڕێکە گووێی نەدرێژ و نە کورت بێت، بەڵان شۆڕ بێت و سەر و ملی دێخەدێخ بێت.
کوڕەتاڵەتەڕەش/kuřetaľeteřeš: نتـ:[ هەر][ کوڕ+ ئە+ تاڵ+ ئە+ ڕەش] مەڕێکە گووێی نەدرێژ و نە کورت بێت، بەڵان شۆڕ بێت و سەر و ملی دێخەدێخ و لەشی ڕەش بێت.
کوڕەتاڵەتەسپی/kuřetaľesipî: نتـ:[ هەر][ کوڕ+ ئە+ تاڵ+ ئە+ سپی] مەڕێکە گووێی نەدرێژ و نە کورت بێت، بەڵان شۆڕ بێت و سەر و ملی دێخەدێخ و لەشی سپی بێت.
کوڕەتاڵەتەسۆر/kuřetaľesor: نتـ:[ هەر][ کوڕ+ ئە+ تاڵ+ ئە+ سۆر] مەڕێکە گووێی نەدرێژ و نە کورت بێت، بەڵان شۆڕ بێت و سەر و ملی دێخەدێخ و لەشی سۆر بێت.
کوڕەتاڵەتەشین/kuřetaľešîn: نتـ:[ هەر][ کوڕ+ ئە+ تاڵ+ ئە+ شین] مەڕێکە گووێی نەدرێژ و نە کورت بێت، بەڵان شۆڕ بێت و سەر و ملی دێخەدێخ و لەشی شین بێت.
کوڕەتەی/kuřetey: نتـ:[ هەر][ کوڕ+ ئە+ تەی] مەڕێکە گووێی نەدرێژ و نە کورت بێت، بەڵان شۆڕ بێت و سەر و گووێ و هەموو لەش و ملی پاکی سپی بێت.
کوڕەڕەش/kuřeřeš: نتـ:[ هەر][ کوڕ+ ئە+ ڕەش] مەڕێکە گووێی نەدرێژ و نە کورت بێت، بەڵان شۆڕ بێت و سەر و گووێ و هەموو لەشی رەش بێت.
کوڕەسەر/kuřeser: نتـ:[ هەر][ کوڕ+ ئە+ سەر] مەڕێکە گووێی نەدرێژ و نە کورت بێت، بەڵان شۆڕ بێت و سەر و ملی بۆر و لەشی رەش بێت.
کوڕەسەرڕەش/kuřeserřeš: نتـ:[ هەر][ کوڕ+ ئە+ سەر+ ڕەش] مەڕێکە گووێی نەدرێژ و نە کورت بێت، بەڵان شۆڕ بێت و سەر و ملی ڕەش و لەشی سپی بێت.
کوڕەسەرشین/kuřeseršîn: نتـ:[ هەر][ کوڕ+ ئە+ سەر] مەڕێکە گووێی نەدرێژ و نە کورت بێت، بەڵان شۆڕ بێت و سەر و ملی مەیلەوشین و لەشی سپی بێت.
کوڕەسپی/kuřesipî: نتـ:[ هەر][ کوڕ+ ئە+ سپی] مەڕێکە گووێی نەدرێژ و نە کورت بێت، بەڵان شۆڕ بێت و سەر و گووێ و هەموو لەشی سپی بێت.
کوڕەسوور/kuřesûr: نتـ:[ هەر][ کوڕ+ ئە+ سپی] مەڕێکە گووێی نەدرێژ و نە کورت بێت، بەڵان شۆڕ بێت و سەر و گووێ و هەموو لەشی سوور بێت.
کوڕەشین بۆر/kuřešînbor: نتـ:[ هەر][ کوڕ+ ئە+ سپی] مەڕێکە گووێی نەدرێژ و نە کورت بێت، بەڵان شۆڕ بێت و سەر و ملی شین و لەشی سپی بێت.
کوڕەگەمەر/kuřegemer: نتـ:[ کباک][ کوڕ+ ئە+ گەمەر] مەڕێکە گووێی بڕابێت و ڕەنگی وەکوو بەڕووی بێت.
کوڕەگووێ/kuřeguwê: نتـ:[ کوڕ+ ئە+ گووێ] باڕەگووێ کەوتوو، گوێلکی ساوایە بای ڕەگووێی کەوتبێت.
کوڕووزمان/kuř û ziman: نتـ:[ باد][ کوڕ+ ئە+ سپی] پەچەی مەڕ، کوڕووزیمان.
کوڕی/kuřî: نچ: مەڕێکە بێ گووێچکە بێ یان نیوە گووێچکەی ببێت.
.
.
___________________
کوڕ 4/kuř: ن:[ باد] شووێنی قووڵ لە زەویدا.
.
.
.