کیمیا/kîmya: ن:[ کیمیـ][ میسیری کۆن، قوبتی : ⲪⲧⲬⲤ : kēme، گرێکی کۆن. χυμεία خیمێیا : khymeía، لاتینی ناوەڕاست. الکیمیا : alchimia ] ڕشتەیەکی زانستییە، لێدەکۆڵێتەوە لە پێکهاتەکانی توخم و کانزاکانی سروشت و تاتبەتمەندی و ئاوێتەکانی ماددەکان، ئاوێتەکیمیایی کان لەخۆدەگرێت لە کارلێکی نێوان گەرد و گەردیلەکان دەدوێت.[ ئینگـ : Chemistry].
کیمیاگەر/kîmyager: نفا:[ کیمیـ] دراو دروستکەر : کەسێکە سەری لە زانستی کیمیا دەربچێت.
کیمیاگەری/kîmyagerî: نچ:[ کیمیـ] پیشەی پارە و دراو دروستکردن.
کیمیایی/kîmyayî: نچ:[ کیمیـ] ئەوەی پەیوەندی بە کیمیاوە هەبێت.[ ئینگـ : Chemical].
.
لقەکانی زانستی کیمیا |
.
ئەندازیاری کیمیا/endaziyarî kîmya: ن:[ کیمیـ]
دەرمانسازی/dermansazî: نتـ:[ کیمیـ] زانستی دەرمانسازی. [ ئینگـ : lamatology]
زانستی ماک/zanistî mak: ن:[ کیمیـ]
کیمیای ئەندامی/kîmyay endamî: نتـ:[ کیمیـ] کە دەپەرژێتە سەر تێکەڵەکانی کاربۆن و خوێندنە لەسەر پێکھاتن و شێوە و کارلێکی ئاوێتە ئەندامییەکان.
کیمیای زیندەیی/kîmyay zîndeyî: ن:[ کیمیـ] خوێندنی کارلێک و شێوازی پێکھاتنی خانەزیندووەکانی لەشی زیندەوەرانە، کە لەھەمان کاتدا لەسەر بۆماوەیی زیندەوەران دەکۆڵێتەوە.[ ئینگـ : بایۆکیمیستری : chemico biological ].
کیمیای ژیانی/kîmyay jiyanî: نتـ:[ توێ][ کیمیا+ ی+ ژیان+ ی] کیمای زیندەیی.[ ئینگـ : Biochemistry]
کیمیای ژینگە/kîmyay jînge: ن:[ کیمیـ]
کیمیای شیکاری/kîmyay şîkarî: ن:[ کیمیـ] شیکردنەوەی پێکھاتەکانی نموونەکانە (سامپڵ) کە شێوە و پێکھاتنی مەوادەکان دیاری دەکات.
کیمیای فیزیک/kîmyay fîzîk: ن:[ کیمیـ] دەپەرژێتە سەر تایبەتمەندییە فیزیکییەکانی مەواد وەک گەرمی و گواستنەوەی ووزە و گۆڕانی دۆخی ئاوێتەکان( ئەندامی و نائەندامی).
کیمیای نائەندامی/kîmyay naendamî: ن:[ کیمیـ] کە دەپەرژێتە سەر توخمەکان و ئەو ئاوێتانەی نائەندامین، واتا کاربۆن لە پێکھاتنیاندا نییە
.
خشتەی خولی/xiştey xulî: ن:[ کیمیـ]
چارەکردنی کیمیایی/çarekirdinî kîmyayî: نتـ:[ کیمیـ] [ ئینگـ : chemio Therapy]
.
.
.
.