یاسەمەن/yasemen: ن:[ ڕوو] ئاسمین‌، کولیلکەک : kulîlkek ( کباک)، مه‌ران، یاسەمیین، یاسمین : دەوەنێکی خۆهەلواسەرە، گه‌ڵای ووردی بچکۆڵە ‌ده‌گرێت، گوڵه‌که‌ وورد و ئەستێرەیی بۆنخۆشه، بەڕەنگی زەرد، سوورە، گەوگ و چەرموو( سپی)ن. لە شوێنە فێنکەکەاندا دەژێت و نزیکەی 200 جۆری لێ ناسراوە. بۆ مەبەستی ڕازاندنەوەی لە باخ و باخچەکان دەڕوێندرێت. بنچی یاسەمەن لە هێندێک شوێن به‌قه‌د دارێکه‌، به‌هۆی قه‌ڵه‌مکردنه‌وه‌ یان خه‌واندنی لقه‌کانی زیاد ده‌کات. هێندێک جار لقی داره‌که‌ ده‌خه‌وێننه‌ زه‌وی و خۆڵ ده‌که‌نه‌ سه‌ریدا، دوایی خۆی ڕیشوو داده‌کوتێت. هەر لە سەردەمی فیرعەوەنەکانەوە بۆ بەدەست هێنانی دروستکردنی بۆن ڕۆنی گوڵ یان عەتر دەچێندرێت. پێی گووتراوە بە ئاسمەن و ئاسمین و یاسمین. ڕۆنی گوڵی ئان عەتر هەم بۆ ده‌رمان ده‌شێت. لە شاری گراس : GRASS ی فەرەنسی لە سەدەکانی ناوەڕاستەوە خەریکی دروستکردنی عەترن لە دەوەنی یاسەمەنی سپی. [ لا : Jasminum officinale]   

.

       
 شانشینی  ڕووەک   Plantae Kingdom
 پارچە    Magnoliophyta  Division
 چین    Magnoliopsida  Class
 کۆم    Lamiales  Order
 تیرە  زەیتونییەکان  Oleaceae  Family
 بنەماڵە  یاسەمەنییەکان  Jasminum  Genus
 جۆر  یاسەمەنی ئاسایی  J. officinale  Species
       

.

{

لە خەزان بێ خەبەرە بەرگی بەهار و چەمەنی

بێ بەقایی گوڵ و سەرو و سەمەن و یاسەمەنی 

}{ نالی}

.

              گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی گوڵی یاسەمەن                  

.

یاسەمەنی ئافریقی/yasemen: ن:[ ڕوو] [ لا : Jasminum fluminense]

یاسەمەنی ئافریقی ناوەڕاست/yasemen: ن:[ ڕوو] [ لا : Jasminum dichotomum]

یاسەمەنی باشوری ئافریقا/yasemen: نتـ:[ ڕوو] [ لا : Jasminum angulare]

یاسەمەنی چینی/yasemen: نتـ:[ ڕوو] [ لا : Jasminum attenuatum]

یاسەمەنی دوورگەی مادێریا/yasemen: ن:[ ڕوو] [ لا : Jasminum azoricum]

یاسەمەنی زەر/yasemenî zer: نتـ:[ ڕوو] [ لا : Jasminum humile]

یاسەمەنی زەرد/yasemenî zerd: نتـ:[ ڕوو] سیرینچکە تاڵە :  [ ئینگـ : Jasminum fruticans]{ کەمالنامە، ل، 1629}

یاسەمەنی زستانە/yasemen: نتـ:[ ڕوو] [ لا : Jasminum nudiflorum]

یاسەمەنی سپانی/yasemen: نتـ:[ ڕوو] یاسەمەنی ئیسپانی، هەروەها بە زمانی ئورد لە پاکستان پێی دەگووترێت چامێلی. [ لا : Jasminum grandiflorum]

یاسەمەنی سپی/yasemen: نتـ:[ ڕوو] [ لا : ]

یاسەمەنی سوور/yasemenî sûr: نتـ:[ ڕوو] دار و دەوەنێکە قەدەکەی نەرمە، گەڵاکەی لە کەوچک دەچێت، گوڵەکەی سپی و بۆنخۆشە، ئاوکێکی ژەهرین لەقەدەکەئ دەردەهێندرێت بۆ سووتاندنی بالووکە.[ ئینگـ : Temple Tree, Pagoda, jasminum beesianum]

یاسەمەنی سیرلانکی/yasemen: نتـ:[ ڕوو] [ لا : Jasminum auriculatum]

یاسەمەنی شەو/yasemenî šew: نتـ:[ ڕوو] دەوەنێکە لە کۆمەڵەی زیتوون گوڵەکەی سپی یان پرتەقاڵییە بەشەو دەپشکوێت، بۆ ڕازاندنەوە باخچەکان بەکاردێت. [ ئینگـ : Night Jasmine, Night Second Cestrum]

یاسەمەنی عەرەبی/yasemenî äerebî: نتـ:[ ڕوو] ڕاسقی، مەرانی عەرەبی.[ئینگـ : Arabian Jasmine, Jasminum sambac]

یاسەمەنی کاب/yasemenî kap: نتـ:[ ڕوو] گاردینا : دار و دەونێکە گوڵی گەورویە بۆ ڕازاندنەوە بەکاردێت.[ ئینگـ : Gardenia , Cape Jaemine]

یاسەمەنی گولی/yasemen: ن:[ ڕوو] یاسەمەنی گوڵی. [ لا : Jasminum polyanthum]

یاسەمەنی هیمەلایا/yasemen: ن:[ ڕوو] [ لا : Jasminum dispermum]

یاسەمەنی هیندی/yasemen: ن:[ ڕوو] [ لا : Jasminum angustifolium]

.

.

.

.