ئابدار/abdar: ئانتـ:[ کباش][ ئاب+ دار ]
1- ئا‌ڤدار، ئاودار، ته‌ڕوبڕ، ڕووناک، وورشەدار.
:: میوه‌ی ئابدار.
{
یەمی دیدە پڕ لە مەرجان وەک یەشمی ئابدارە
شەبەیە شەبیهی زوڵفی سیاهی وەک زوخاڵی
}{ نالی}.
2- ئاوده‌ر، ئاوار: که‌سێک کاری سازکردنی( چا، چای، قاوه، شه‌ربه‌ت)و ئاوگێڕان و خزمه‌تکردنی پێبسپێردرێت له دیوه‌خانی ئاغا. کۆشکی مییر، سه‌رای پادشا.
ئابدارباشی/abdarbaşî: نتـ:[ ئابدار+ باش= سه‌ر+ ی] سه‌رۆکی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که له ئابدارخانه کارده‌که‌ن.
ئابدارخانه/abdarxane: نتـ:[ کناو][ کۆن][ ئابدار+ خانه]
1- چاووگه ژوورێکه له دیوه‌خان، کۆشک/ سه‌را/ بۆ سازکردنی چایی و قاوه و شه‌ربه‌ت و شتی تر ته‌رخان ده‌کرێت.
تێبینی |
ئه‌م وشانه باویان نه‌ماوه، پتر له نووسراوه کۆنه‌کاندا به‌دی ده‌کرێت. له‌بری ئه‌م وشه‌یه cantine به‌کارده‌برێت. |
2 – [ کنـ] هه‌موو که‌ره‌سته و باره‌به‌رو ده‌زگایی خواردن و خواردنه‌وه له گه‌ڵ نۆکه‌رکه مییر له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌یانبرد بۆ گه‌شت.
.
.
.
.