ئاخوڕ/axwiř: ن:[ ئا‌ڤێسـ: ئاکوه‌ره‌ ][ پهـ : āxvar ] ئاڵفدان، ئافر، ئاخۆر، ئاهوێر (ل)، پانگه‌هـ – پاگه‌هـ، کۆڵ : شوێنی هه‌ڵبه‌ستراو و بۆجێی خۆراکی ئاژه‌ڵ.

: ئاخوربه‌رزی که‌سێ.  لووت به‌رز، تڕزڵ، به‌فییز،

: ئاخوڕی چه‌وره‌ : به‌ یه‌کێک ده‌گوترێت که‌ ساماندار و سایه‌ چه‌وربێت. واتا تێروته‌سه‌ڵی. کۆکی، ده‌وله‌مه‌ندی( که‌سێ).

ئاخوڕاو/axwiřaw: نتـ:[ ئاخوڕ+ ئاو] شوێنی هه‌ڵبه‌ستراو له‌ دار یان به‌رد بۆ ئاوخواردنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵ.

ئاخوڕچی/axwiřçî: نتـ: که‌ سێک که‌ له‌ ته‌ویله‌ی ئه‌سپاندا به‌رپرسیاری ئالییک دانیان بێت.

ئاخوڕ خوار/axwiř xwar:  ئانتـ:

1- ته‌ڵه‌که‌بازی، ده‌ستبڕ، ناپاک، به‌دنمه‌ک.

2- دووروو، دووزمان :  ئاخوڕه‌ خۆی لێ تێک چووه ‌: واتا هه‌رکه‌سه‌ ده‌بێت بزانێت خۆی چی یه‌و چۆن ده‌ژێت.

ئاخوڕ سالار/axwiř salar: نتـ: میری ئاخوڕان: سه‌رۆک و سه‌ر په‌رشتکه‌ری کارگه‌رانی ته‌ویله‌ی ووڵاخان.

ئاخوڕۆکه‌/axwiřoke: نتـ: ئاخوڕی بچووک.

.

.

.

.