ئادان/adan: ئان:{{ ته‌ر، تر }{ ته‌رین، ترین }}

[ كباک] [ سانسـکریت : ئه‌د : ad (خواردن)][ ئه‌ده‌نه‌: adana ( واتای چێژ) ده‌گه‌یه‌نێت]

 تێبینی 
 ته‌ماشای نزدیكی نێوان (ad) سانسكریت و (eat) ئینگلیزی بكه‌.

1 . به‌ردار(دره‌خت)، پرێژ.

2 . سوودبه‌خش، به‌که‌ڵک، به‌به‌هره‌.

3 . زەوی به‌پیت و فه‌ڕ یان بەبەرەکەت و ئاوەدان.

4 . ئه‌و شتانه‌ی كه‌ له‌شیر ساز ده‌كرێت.

5 . خۆراک، چێشت.

ئادانی /adanî: نچ:[ کباک][ ئادان+ ی] پرسوودی، به‌که‌ڵکی، پربه‌روبۆمی.

.

.

_________________

ئادانی /adanî: ن:[ ئاین] شێخ: ئەڤ چینە سێ‌ مالباتن، ئانكو سێ‌ چینێن لاوەكینە: ئادانی، شەمسانی و قاتانی.{ قادر حەسه‌ن عیدۆ : badinan}

.

.