ئارێ ¹/arê: ئاک: ڕه‌نگه‌، له‌ وانه‌یه‌، ئاها، تۆبڵێیت.

.

.

________________________

ئارێ ² /arê: ئمـ: ئا، با، ئارێ، ئه‌رێ، هه‌ری، بۆ دڵنیابوون و به‌ڕاست زانین.

{ ئارێ واجبه‌ن، تانه‌ی به‌دکاران || په‌ی گه‌رمی بازار ، عه‌شق دڵداران }{مه‌وله‌وی}.

3- بۆ گومان و سه‌رسوورمان

:: ئیمرۆ خاڵۆم پێنج دیناری دامێ، ئارێ! ( سه‌یره‌ هیچ باوه‌رناکه‌م).

.

ئارێ ئارێ/arêarê: ئاک: بۆ دڵنیایه‌کی زۆر به‌کارده‌هێندرێت.

{ یار دڵی خوێنین و چاوی پڕ له‌ گریانی ده‌وێ ||ئارێ ئارێ، گوڵ له‌ باخان ئاوی بارانی ده‌وێ }{ناڵی}.

.

ئارێ ئیشه‌لڵا/arê îŝeľiľa: نتـ:[ کو: ئارێ+ ع: ئیشه‌ڵڵا( انشااللـه‌ )][ سیمـ] بۆ گومان له ‌ڕاستی گوفته‌یه‌ک و به‌ ئاواتی ڕاست بوونی، به‌كارده‌هێندرێت.

:: ئارێ ئیشه‌ڵڵا وابووایه‌.

.

.

________________________

ئارێ ³ /arê: ن:[ كباك، زا] ئاش.

.

.

.