ئه‌سێتیلێن/esêtîlên: ن:[ كیمیـ][ فۆرمولەکەی : C²H²] ئەسیتیلین: گازێكه‌ له ‌كاربۆن و هایدرۆجین پێكهاتووه؛ گازێکی ناجێگیرە و لەگەڵ ئۆکسیجین یەکدەگرێت و گەرمی بەرهەم دێنێت. ‌بۆ سووككردن و دروستكردن لاستیک و لکاندن( لەحیمكردنی كانزاكان) به‌كاردێت بەتایبەت پلیتی تەنک تا ئەستوورایی شەش میلیمەتر. هەروەها سوودی لێوەردەگیڕێت بۆ دورستکرنی گازی گڵۆپی نێۆن. بۆ بەرهەم هێنانی ئەم گازە لەکار لەیەککردنی بەردی کاربیدی کالیسیۆم و ئاو دروست دەبێت.[ لا : acetylene].

ئۆکسی ئه‌سێتیلێن/oksî esêtîlên: نتـ:[ كیمیـ] ئۆکسی ئەیستیلین.[ ئینگـ: Oxy acetylene]

ئێرئه‌سێتیلێن/êr esêtîlên: نتـ:[ كیمیـ] ئێر ئەیستیلین .[ ئینگـ: Air acetylene]

بەرهەمهێنەری ئه‌سێتیلێن/berhemhênerî esêtîlên: نتـ:[ كیمیـ] جێنێراتۆری ئەسێتێلین : چەند ئامێرێکی شێوە جیاوازە بەکاردێت بۆ بەرهەمهێنانی گازی ئەسێتێلین بەکارهاتووە لە لکاندن.[ لا : acetylene generator].

پەڕی ئه‌سێتیلێن/peřî esêtîlên: نتـ:[ كیمیـ] ناوچەیەکی سپی لەناو بڵێسەی پەیدا دەبێت لي شێوەی پەڕ دەورەدراوە کاتێک ئەک قەبارە لە گازی ئەسێتێلین لەگەڵ 0,85- 0,95 قەبارە لە گازی ئۆکسجین تێکەڵ یەک دەکرێت.[ لا: acetylene feather].

لکاندنی ئه‌سێتیلێن/likandinî esêtîlên: کتپ:[ پیشە] [ لکاندنی+ ئەسێتیلێن] لەحیمکردن بە ئەستییلین.[ ئینگـ: acetylene welding]{ پەیامی ڕەنج، ل، 8}. 

گازی ئه‌سێتیلێن/gazî esêtîlên: نتـ: ئەم گازە لەکار لەیەککردنی بەردی کاربیدی کالیسیۆم ە ئاو دروست دەبێت. گازێکی ناجێگیرەوە لەگەڵ ئۆکسجین یەکدەگرێت و گەرمی بەرهەم دێنێ. لە لکاندنی گازی بەکاردێت بۆ لکاندنی پلیتی تەنک تا ئەستووری شەش ملیمەتر.[ ئینگـ: acetylene]{ گەیلان – هەریری، ل، 4}.  

.

.

.

.