ئاشکرا/aşkira: ئان: ئاشکار، ئاشکاره، ئه‌شکاره، ئەشکەرا، به‌رچاو، بروز، خویا، ڕۆشن، ڕوون، دیار، درکان: شتی دیاری نمایان: چڵۆنایه‌تی کار، کێشه‌یه‌ک یان شتێک که‌ئه‌وه‌نده روون و بێگرێ وگۆڵ بێت، مرۆ‌ڤ به ئاسانی سه‌ره‌وده‌ری لێبکات و تێیبگات.[ ئینگـ: board above ، overt].
[ سانسکریت: ئا‌ڤیشیه][ پهـ: āŝkārak]
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە | ||
گۆکردنی بەکوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بەئینگلیزی |
ئاشکه‌ری | vrakSA | overt |
:: ئاشکرایه خوێندن باشه.
:: وه‌ک رۆژ ئاشکرا بوو، ئه‌وکاره سه‌رناگرێت.
(به)ئاشکرا/be)aşkira): ئاکتـ:
1 – بێپه‌روا، بێپه‌رده، چاوقایمانه، بێ‌دوودڵی، به‌دڵنیاییه‌وه.
2 – به‌ته‌واوه‌تی.
:: ئه‌مه‌ریکا به‌ئاشکرا شه‌ری دژی سه‌دام هه‌ڵکرد.
:: به‌ئاشکرا ده‌دزێت.{ پپ} هیچ شتێ تا سه‌ر له په‌رده دانامێنێته‌وه.
ئاشکرابوون/aşkirabûn: کتن:
1- ده‌رکه‌وتن(نهێنی، کار، قسه، شت)، کەوتنەبەرچاوان، وه‌دیارکه‌وتن، په‌رده‌له‌سه‌رلاچوون(له‌سه‌ر ئیشێکی نهێنی).[ ئینگـ: appearance].{ کەمالنامە، ل، 777}.
2- پەردەدڕان، نهێنی درکاندن، زه‌لـله‌کردن، په‌نهانکردن(نـهێنی)، به‌هه‌ڵه‌داچوون.
:: ئیمرۆش نه‌بێت سبه‌ینێ هه‌ر ئاشکرا ده‌بێت.
:: ئێستا زۆر چاک ئاشکرا بووه دوژمنی میله‌تی کورد کێیه ؟.
(لێک)ئاشکرابوون/aşkirabûn(lêk): کتن: بۆیه‌کترده‌رکه‌وتن، ده‌ستبۆیه‌کترکه‌وتنه‌ڕوو، خستنه‌ڕوو. یه‌کترناسینه‌وه، یه‌کتر وه‌بیرهاتنه‌وه، وه‌یادکردنه‌وه.
:: هه‌رشه‌به‌قی دا دۆست ودوژمن لێک ئاشکراده‌بن.
ئاشکرابێژ/aşkirabêj: ئانفا:كه‌سێک نهێنی نه‌شارێته‌وه.
ئاشکرابێژی/aşkirabêjî: ئاکتـ: نهێنی ده‌رخستنی.
ئاشکراکار/aşkirakar: ن، ئان: ئاشکراکه‌ر، ده‌رخه‌ر.
ئاشکراکردن/aşkira kirdin:کتپ: ئاشکراکرن.
1 – ده‌رخستن(نهێنی)، بڵاوکردنه‌وه، وه‌ده‌رنان.
2 – درکاندن، په‌رده‌له‌سه‌رنهێنی دامالین. ده‌رخستن.
:: که‌س به‌جێگای چاپخانه‌که‌ی نه‌ده‌زانی حه‌مه ئاشکرای کرد.
:: که‌س ئاگای له‌م به‌ین وکه‌ینه نیه، تۆبڵێی ئاشکرای که‌ن.
3 – روونکردنه‌وه(هه‌ڵوێست)، ڕۆشنکردنه‌وه.
4 – له‌ئه‌م ترازان، ساتمه‌کردن.
پێئاشکراکردن/pêaşkirakirdin: کتپ: ئاشکراکردنی کێشه‌یه‌ک به‌هۆی که‌سێکه‌وه که‌ئاگایی لێهه‌بێت، جا به‌هه‌وڵ یا به‌ته‌قه‌ڵا بێت. یان به‌هه‌ر شێوه‌یه‌کی تر بێت. بەزه‌بری تێلا دزێکیان به‌خدر ئاشکراکرد.
ئاشکرایه/aşkiraye: شر: دیاره!، وایه!، ڕوونه!،(چۆنێتی شت، قسه، چورتم).
ئاشکرایی/aşkirayî: نچ: بێپێچوپه‌نا، ڕوونی، به‌رگه‌هی، به‌رچاوی.[ ئینگـ: puplic]{ کەمالنامە، ل، 238}.
:: ئاشکرایی له‌مه‌زیاتر! که‌ی خۆی پێی لێده‌نێت.
ئاشکرایی لێگۆتن/aşkiray lêgotin: کتپ: ده‌رخستنی نهێنی کێشه‌وکارێک، که دوو یاخود چه‌ند که‌س بیزانن، له‌لایه‌ن یه‌کێک له‌خۆیانه‌وه.
:: ئاشکرایی لێیبێت بابه‌خیدا بشکێته‌وه، ڕاستی لێگۆتن.
نائاشکرا/naaşkira: ئانتـ: پەردە، شاراوە، نهێنی.
.
.
.
.