ئاشه‌به‌ته‌ندووره/aşebetendûre: نتـ:[ واز][ ئاش+ به+ ته‌ندوور+ ئه] یاریییه‌کی دوو ده‌سته‌یییه، ده‌سته‌یه‌کیان به پێوه سه‌ربه‌یه‌که‌وه ده‌نێن و یه‌کێکیان پڕسیان ده‌کات، ده‌سته‌که‌ی تریش له ده‌ره‌فه‌تێکدا باز ده‌ده‌نه سه‌ر کۆڵ‌یان تا تێ ده‌که‌وون.
یارییه‌کی کورده. یاری منداڵانه‌ی فۆلکلۆرییه.
{ تێبـ : منداڵه‌کان ده‌بن به دووده‌سته و ماموهستایهکانیان ڵێک( دڕدێنن)، هه‌ر لایه‌کیان تێکه‌وت( داده‌نێت): منداڵه‌کانی ئه‌م ده‌سته‌یه( هه‌رچه‌ند که‌سێک بن) له ده‌ورییه‌ک ئالقهدهدهن و سهربهسهرییهکهوهدهنێن. منداڵه‌کانی تریش به ده‌وریاندا ههڵدهخوڵێن و هه‌وڵده‌ده‌ن خۆ بهاوێنه سه‌رپشتیان و هه‌ر که‌س توانی( سوار بێت) تا ده‌سته‌ی تێکه‌وتوو( هه‌ڵده‌ستێته‌وه) دا نابه‌زی، ماموه‌ستای ده‌سته‌ی تێکهوتووش به‌ده‌وری هاورێکانی خۆیدا سووڕده‌خوات و ده‌پیان یارێزێت تا ئه‌وانی تر نه‌توانن سواریان بن. ئه‌گه‌ر ماموه‌ستای ده‌سته‌ی تێکهوتووتوانی ده‌ست یا لاقی له منداڵێکی ده‌سته‌که‌ی تر بدات( پیسی کا) ئه‌وا ئه‌وجار ئه‌وان تێده‌که‌ون و ده‌سته‌که‌ی تر هه‌ڵده‌ستێته‌وه.
.
.
___________________________
ئاشه‌ته‌ندووره2/aşetendûre: نتـ:[ رۆژک، مکـ][ ئاش+ ئه+ ته‌ندوور+ ئه] ئاشێکی( تندووره)ی هه‌بێت، ئاشێک دۆلاشهیکهی له باتی ئه‌وه‌ی له دار و ته‌خته بێت، یان هه‌ر جۆڕێکی تر بێت، به به‌رد و قسڵ هه‌ڵده‌به‌سترێت و له دۆڵاشی دیکه‌وه ده‌ڕژێته سه‌ر( ته‌مبوو). ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی به داوێکی که‌م گه‌رم بکرێت.
.
.
.
.