ئافه‌رین/aferîn: کتن:[ ستـ: ئافریینه، ئافریڤه‌نه][ پهـ: ئافرین] ئارەسە
1- : ئمـ : به‌واتای زۆرچاکه، باشه، په‌سه‌نده، باشتکردوو بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه به‌کارده‌هێندرێت.
هه‌ر بژیت : وشه‌ی خه‌ڵاته بۆ سه‌رکه‌وتنی که‌سێک له کارێک‌دا بۆ ده‌ربڕینی ڕازی بوونی خۆ یان بۆ هاندان و دڵخۆشکردنی ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت.
:: ئه‌ی ئافه‌ریین.
2 – ماموه‌ستا به‌قوتابی خۆی ده‌ڵێت له کاتی باش وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پرسیارێک. وه ئه‌رک به چاکی و رێک‌وپێکی جێبه‌جێ کردبێت. ماموه‌ستا له‌سه‌ر ده‌فته‌ره‌که‌ی بۆی ده‌نووسێت : ئافه‌رین.
3- بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له کرده‌وه و ڕه‌فتاری که‌سێ یان له کارێکی کردوویه. بهاوێژی سه‌رسووڕمانه‌وه ده‌گوترێت
:: هه‌ی ئافه‌رین!. بۆ کارێ کردت. هه‌زار ئافه‌رین!. بۆ ئه‌م ئازاییه‌تییه.
ئافه‌رین لێکردن/aferin lêkirdin: کتپ: به که‌سێ ده‌گوترێت ئافه‌رین، ئیشه‌که‌ی ئه‌وه‌نده بەڕێوبه‌جێ بێت.
:: هه‌موو به جارێک ئافه‌رینیان لێ ده‌کرد.
.
.
.
.