ئالئال/alal: ن:[ ڕوو] لاوه‌نته‌، لاله‌، به‌رزلینگ، چاران چه‌قیله‌، گیامسک، گوله‌غه‌زێم : گیایه‌کی بۆن خۆشه‌، کوێستانی یه ‌ته‌مه‌ن درێژه ‌له ‌گوڵه‌ شڵێر ده‌چێت، هه‌میشه‌ شینه‌، هه‌ندێک جار ده‌بێت به‌ده‌وه‌ن، گه‌ڵاکه‌ی مه‌یله‌و سپی یه‌، گوڵه‌کانی مه‌یله‌وشین و بنه‌وشه‌یی بچووکن، که‌ڵکی ئابووری گرنگی هه‌یه‌، چونکه‌ بەکوڵاندنی گوڵ و گه‌ڵاکانی شه‌له‌یه‌کی بۆن خۆش ده‌ستگیر ده‌بێت، عه‌تری لێ دروست ده‌کرێت، هه‌روه‌ها له‌ بواری پزیشکی دا، ماده‌یه‌کی وریاکه‌ره‌وه‌ و به‌هێزکه‌ره‌.

{

سونبول و بسه‌ماتێن و گولان په‌رده‌ دڕاندن

بشکفته‌ ئالئال و هشین بوونه‌ ته‌رزان

}{جه‌زیری}.

.

.

.

.