ئامار/amar: ن:[ ئاب][ بیر][ پەهلەوی : āmar] ئەژمار، سه‌رژمێریی :  ژماردن و کۆکردنه‌وه‌، ڕاستی ده‌رباره‌ی شتێک یان رووداوێک بەشێوه‌ی زانیارییانه ‌بۆ چاره‌سه‌رکردن یان تۆمارکردنی زانیاری دوور و درێژی به‌شێوه‌ی خشته‌کرێژی ده‌گرێته‌وه.[ ئینگـ : statisc].

 گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی ئامار

:‌:  ئاماری ئابووری : سەرژمێریی ئابووری.

::  ئاماری بابه‌تی : سەرژمێریی بابەتی. 

::  ئاماری بەردەوام : سەرژمێریی ھاوکات

::  ئاماری ڕامیاری : سەرژمێریی ڕامیاری

::  ئاماری ساڵانە : سەرژمێریی ساڵانە.

::  ئاماری سه‌رژمێری : سەرژمێریی دانیشتوان. 

:: ئاماری کارپێکەر : سەرژمێریی کارپێکەر. 

.

ئاماردار/amardar: نتـ، ئانتـ:[ ئامار+دار] ئه‌و که‌سه‌ی ژماردنی به‌ده‌ست بێت.

ئاماردن/amardin: کتن:[ ئاب][ پهـ: āmārenitan] ئامارکردن، ژماردن، هاوردنه‌ حیساب.

 تێبینی 
له زمانی ئێستای کوردییدا ده‌قی ئه‌م کاره‌مان لەبیرچووه‌ته‌وه ‌و له‌بری ئه‌مه‌( کردن) ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر( ئامار) هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م ده‌قه‌ له‌گه‌ڵ زۆر کرداری تریش گونجێندراوه‌ به‌ڵام لەرووی زمانزاستی و واژه‌زانستی وه‌ که‌مێک له‌نگن له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌م ڕه‌چه‌ڵه‌کی ده‌قه‌که‌مان له ‌بیرده‌باته‌وه‌ و هه‌م ئه‌مجۆره‌ کرداره‌ له‌ نووسیندا درێژه‌.

 ئامارکردن/amarkirdin: کتپ:[ ئامار+ کردن] ژمێره‌کردن، ژمێرکۆیی، هه‌ژماردن.

ئامارناس/amarnas: ئانتـ، نتـ:[ ئامار+ ناس( ناسین)] که‌سێک ده‌رچووی خوێندنی باڵا بێت له‌ رشته‌ی ئامارکردن و به ‌پیشه‌کاری ئامارکردن بێت له‌ ده‌زگای تایبه‌تدا.

ئامارناسی/amarnasî: نچ:[ ئامار+ ناس( ناسین)+ ی] ئامارزانی، ئەژمارناسی. 

ئامارگر/amargir: نفا:[ ئامار+ گر( گرتن)] فه‌رمانبه‌ری ئاماری :  ئه‌و که‌سه‌ی بەئه‌رکێک هه‌ڵده‌ستێت که‌پێی سپێندراوه‌. بۆ ئه‌نجامدانی فه‌رمانێک.

ئامارنه‌کردن/amarnekirdin: کتپ: نه‌ژماردن. نه‌هاتنه‌ حیساب.

.

.

.

.