ئامۆژ/amoj: ن:[ پهـ : ئامۆز: āmoz ، ئامۆچ]
1- هۆزان، ڕه‌نێوهێنان : کاری به‌رێوه‌بردن، په‌روه‌رده‌یان فیکاره (فێرکردن)ی منداڵ.
2- تۆره، شێواز.
{ تێبـ :
1- ئه‌م وشه‌یه که ره‌گی فرمانێکی کۆنی کوردیی( ئا+ موژ = مۆچ) وه وه‌رگیراوه که ئێستا خۆی له بیرچووه‌ته‌وه و ڕه‌گه‌که‌ی له چه‌ند وشه‌یه‌کی تریشدا (ده‌سته‌مۆ، نامۆیی)ده‌بیندرێت}.
2- له زمانی فارسی نوێ‌دا وه‌ک له پاشماوه‌ی زمانی په‌هله‌وییدا سێ جۆره فرمانه چاووگی لێپه‌ره‌سێندراوه وه‌ک
:: ئامۆزاندن/ āmozanitan
:: ئامۆزدن/ āmoztan
:: ئامۆختن/ āmoxtan هه‌روه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه.
3- گۆڕانکاری له نێوان ده‌نگه‌کانی وشه‌ی( ئامۆژ) له زمانی کوردی و په‌هله‌وی دا به[ ۆ، و، چ، خ، ژ] ـدا ده‌گۆرێت.
4 – ئەندارز، پەند، وەسێت، نەسیحەت.
ئامۆژگا/amojga: نتـ:[ ئامۆژ+ گا] ئامۆژگه، بنگه فێرگه، په‌روه‌ردگه.
ئامۆژگار/amojgar: نتـ:[ ئامۆژ( مۆچ)+ گار: کار(کردن)] ئامۆژگار، ئامۆژیار، ڕامشکه‌ر، به‌سه‌ر داچوونه‌وه، ڕێنیشانده‌ر فێرکار، ماموه‌ستا
: که‌سێکه که ئامۆژگاری یه‌کێک بکات.
ئامۆژگاری/amojgarî: نچ:[ پهـ : ئامۆژا کاریهـ]
1- ڕێنوێنی( نه‌سیحه‌ت) بۆ کاروباری کۆمه‌لایه‌تی.
2-( ڕاگه‌یاندن) بۆ کاری رامیاری وکارگێرێتی
:: ئه‌وه‌نده ئامۆژگاری ده‌که‌ن هه‌روه‌ک خۆیه‌تی
:: هێند لاساره ئامۆژگاری که‌س به‌گوێدا ناچێت ئه‌وکه‌سه‌ی که‌یه‌کێکی تر ڕێ نوێنی ده‌کات.
3- ڕابه‌ریی(چۆنێتی به‌کارهێنانی ئامرازێک یان که‌ره‌سته‌یه‌ک به ئینگلیزێکه‌ی instruction) ئامۆژیاری.
4- داباش، په‌ند، باس.
ئامۆژگاریکردن/amojgarî kirdin: کتپ:
1- هۆژاندن، ڕێنوێنی کردن(نه‌سیحه‌ت کردن).
2- فێرکردن (ده‌رس دان).
3- قسه وه‌به‌رنان( ته‌لقین).
ئامۆژگاری وه‌رگرتن/amojgarî wergirtin: کتپ: په‌یڕه‌ووه‌رگرتن، قسه‌وه‌رگرتن.
ئامۆژناک/amojnak: نتـ: که‌سێک خۆی دڵده‌ره‌وه‌ی خۆی بێت.
ئامۆژنایەنە/amojnayene: کتپ:[ كباک، زا] پیشاندان : مەبەست لە پیشاندانی كردەیەک.
ئامۆژیار/amojyar: نتـ: ئامۆژگار، پەندیار، پەندێر.
ئامۆژیاری/amojyarî: نچ: ئامۆژگاری.
.
.
.
.