ئان  ¹/an: ئـمـ:

1 – ئامرازی کردنه‌ سه‌رپشکی یه‌کێکه‌ له‌ نێوانی دووکاراندا، تشتاندا

:: ئان دوو رۆژ، ئان سێ رۆژ زیاتری پێ نه‌چێت.

2 – ئامرازی مه‌رجه

:‌: ئان دانیشه‌ ئان بڕۆ.

:: ئان به‌گژدا مه‌چۆ ئان به‌گژدا ده‌چیت تێیدا مه‌هێڵه‌وه‌.

3 – ئامرازی گومان و دوودڵیی

:: ئان ئه‌م کابرایه‌ بێ ئه‌قڵه‌، ئان توو لێت تێك چووه‌،

:: ئان ئه‌وه‌ی دیوته‌ به‌زار نه‌بوون.

4 – ئامزای پێشاندانی ڕێگایی جیاجیایه‌ بۆ پێکهاتن و جێ به‌جێ کردنی کارو مه‌به‌ستێک

:: ئه‌شکه‌وته‌که‌ی زه‌رزی هێنده‌ به‌رزه‌، ئان ده‌بێت به‌په‌یژه‌ بۆی سه‌رکه‌ویت ئان به‌گوریس هه‌ڵت کێشن.

: یا، یان، یاخود

{ تێبـ: جیاکردنه‌وه‌ی ئه‌و کارانه‌ی به ‌ئه‌م وشه‌یه‌ پێکدێن، ڕێگایی ئه‌وه‌ ناگرێت که‌ خاسیه‌تێکی هاوبه‌ش له‌هه‌موویان به‌شدار بێت.}

.

.

_________

– ان ² /an –:  پاشگرێکه‌ له‌ زمانی کوردی ( بکه‌ری + ان).

به‌هار به‌هاران
گری گریان
شتاب شتابان
خند خندان

.

.

_____________

– ئان  ³/– an: ئمـ:[ پهـ: ئان ]

1 – پاشبه‌ندی( کۆ)یه‌ بۆ ناوان : کوردان، عه‌جه‌مان، تورکان،

:: چاوانی ده‌ردێنم.

:: سووریله‌ی خوریله‌ هه‌رمێ یانیش ده‌خوات و درۆیانیش ده‌کات.

: گه‌ڵ ( ـ ئێل، یه‌ڵ).

2 – بەدوای ئه‌و ناوانه‌وه‌ ده‌نووسێت که‌ کات پێشان ده‌ده‌ن.

:: ئێوارانان

:: به‌یانیان

:: به‌ره‌جێژنان

:: خه‌وتان

3 – بەدوای ئه‌و ناوانه‌وه‌ ده‌نووسێت که‌ جێگانیشان ده‌دات.

:: ئێران

:: به‌رانان( شاخێکه‌ نیزیکی باژێری سلێمانی)

:: دیلمان

:: سییده‌کان

:: سه‌رقه‌بران

:: شۆڕان

:: له‌ندی شێخان( شاخێکه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان).

4 – نیشانه‌ی درێژ خایه‌نی کارێکه‌

:: گه‌ڵارێزان

:: میوه‌گه‌نان.

5 – پاشبه‌ندی ئاوه‌ڵناوی فرمانێکه

:‌: ڕه‌وان

:: په‌شیمان

:: نیگه‌ران

:: هه‌ڵه‌داوان

6 – نیشانه‌ی ئاهه‌نگ و جێژنان

:: خه‌ته‌نه‌سووران

:: خه‌نه‌به‌ندان.

7- به‌دوایی ئاوه‌ڵناوه‌وه‌ ده‌نووسێت و ده‌یکات به‌ناو

:: ئه‌ستووران

:: باریکان

:: نه‌رمان

:: سوورکان

:: ڕاستان.

.

.

____________

– ان  4/-an: را: راناوی ڵکاوه‌ بۆ که‌سانی سێیه‌کی کۆ به ‌کارده‌هێندرێت: میوانه‌کانمان، میوانه‌کانتان، میوانه‌کانیان . یان ئان

:: ئه‌م شته‌تان

:: ئه‌و تشته‌تان

.

نیشانیٛ کوٙی هەکە پۆ نامیٛوە هەنە، نامیٛو یاگیٛ:

کوٙساڵان، کوٙساڵ+ان.

هانەژەنان(هانێوەن ئینا دەگاو گوڵپی)،

دەرفیٛڵان،

سیٛتەپان،

سیٛخڕان،

هارەگلان،

دەگا شیٛخان.

ئی نامیٛ یاگیٛ هەورامانە هەنیٛ، ئانەی سەلەمنان هەکە (ان) بنەرەت هەورامین و دلیٛو زوانەکەیمانە بیەن و تائیسەیچ هەن، چون نامیٛ یاگیٛ تاپوٙی سیاوەن یانەوەی سەلەمنوٙنە. ئیسە کۆمەڵیٛ قسیٛنە مەنەن پەی گەمەی بەکارمەیانە

( هاربیانی، سەرەقوٙچانی، تەڕەشەپانی، قولانی، بیلانی، کەلایانی، قەمچانی، هەملقوانی).

پەی سەلەمنای( ان) زوانی هەورامینە مەگیٛڵمیٛوە پەی شیٛعرەکیٛو شاعرەکانمان، کە زیاتەر جەهەزار ساڵیٛو چیٛوەڵتەر بەکارشان ئاوردەن:

{

چیٛشەن درەختان ڕووشان نەباڵان    

توٙ سەر سەراویٛز ڕووی زەمین ماڵان

}{ بیٛسارانی}

{

سەردەلیل جوق دیڎە غەزالان      

سوڵتانی فیرقەی سوٙسەنی خاڵان

}{ شیٛخ مستەفاو تەختەی}

{

شاباشی توٙ بان گوڵاڵانی مەست    

صەیدی خار خاسەن بگیٛروٙ بەدەست

}{ سەیدی هەورامی}

{

ساحیٛبان پامان ساحیٛبان پامان    

لوتفتان چون قەید شیەن وەپامان

}{ میراز عەبدولقادری پاوەیی}

{

سوٙچیام جەمین خوناو نوٙشەنان    

کوٙشتەی شوعلەی شەوق سیاوپوٙشەنان

}{ ئەڵماس خانو کەنوٙڵەی}

 با بەیمیٛ سەرو( ان)ی کە پەی دەمی و وەختی بەکارمەیوٙنە،( ان) پیٛسەو موٙرفیم یام نیشانیٛو وەختی بەکارمەیوٙنە
نمونەو مانگە هەورامیەکان کە ماموٙسا فاتح ڕەحیمی و ماموٙسا سوبحان ئەمینی نیێنیٛرە
 وەهار  نەوروٙزان  گوڵان  یەوزەردان 
 هامن  کوٙپڕان  شەراران  خەرمانان
 پایز  زمهاڕان  خەزانان  سەردوەزان
 زمسان  ڕابڕان  یەخبەندان  دارژیوان

وەختیٛوە مەواچمیٛنە،

  نەوروٙزان  یانی وەختو نەوروٙزی، کە ماویٛ فرە گیٛروٙوە، ئی مانگیٛ مەگنوٙنە ئاوەختەوە، وەلێم ئەگەر تەنیا بواچمیٛ نەوروٙز، ئانە تەنیا ڕوێوەن کە جەژنەو نەوروزینە.
  گوڵان
  یەوزەردان  چی مانگیٛنە بەدریٛژایی مانەگەکیٛ گوڵیٛ تنگیاوە، یەوزەردانیچ هەرپاسە، ماوێوە فرە تا یەویٛ زەردیٛ مەبانە.
  کوٙپڕان  گردو کوٙوەکان گیواوشان پڕوٙ و وشک بوٙنە. 
  شەراران  ماناو شرای بەخشوٙ( بایجانەکیٛ شرای بەردیٛ) یانی تینەو گەرمای فریٛ بوٙنە.
  خەرمانان  هەوا وەش کەروٙنەو وەختو خەرمان کوای و هوٙرگیٛرتەی بەرهەمو گەنم و یەوین.
  زمهاڕان  هەرچیمان هەن چی مانگیٛنە هاڕمیٛش پەی واردەو زمسانی چون زمسانو هەورامانی سەختەن، مەشوٙ تڕو تفاقش پەی وزی، بیٛ خەم بینە.
  خەزانان   گەڵا خەزانو درەختەکا دەس پەنەکەروٙنە.
  سەردوەزان  سەردا وەزوٙنە سەرو زەمینی،  مەشوٙ ویٛمان بپاریٛزنمیٛ جە سەردای.
  ڕابڕان  گردو ڕایەکان بڕیانە جەهەورامانەنە چون وەروەی فریٛ واروٙنە.
  یەخبەندان  دنیا ڕچیوٙنە. 
  دارژیوان  چی مانگیٛنە داریٛ ژیواوە دماتەر گەڵا بەرمڎانە.

 

 تەریٛ باوەرمیٛوە سەرو وەختی بە( ان):
  چوارشەمان   گرد چوارشەمانیٛوە بەرنامە وهانە ڕەنگینەی هەن
  عەسران   دەوام و زانستگای گرد عەسرانێوە دەسپەنە کەروٙنە
  دمانیمەڕوان   گرد دمانیمەڕوانیٛوە مەلونە پەی وەرزشی

{ د. ناجح گوڵپی}. 

.

.

____________

ئان  /an: ئاک:[ع : ان ]: ده‌م، کات، زه‌مانێکی کورت، وه‌ختێکی که‌م.

{

بخوێنن چونکه‌ خوێندن بۆ دیفاعی تییخی دوژمنان 

هه‌موو ئان و زه‌مانێ عه‌ینی قه‌ڵغان و سوپه‌رتانه

}{ ئه‌حمه‌د موختار جاف}.

.

ئەگەر سەرنجە دەیمی( ان) زوانی هەورامینە پەی دویٛ مەبەستان بەکارمەیوٙنە، یوٙشان نیشانیٛ”موٙرفیم”و جەمعینە، ئەویە تەرشان نیشانیٛ وەخت و دەمی نیشانە مەڎوٙنە، نمونیٛ چی بارەوە مارمیٛوە:

.

.

__________

ئان  6 /an: ن:[ رۆژک، سنـ]: نمه‌ک، ئه‌دا، ناز، خه‌مزه‌.

ئانوئوون/anûûn: نتـ:[ ئان( ئاین) و ئوون( ئۆین)] نازو نووز، نازو نیماز، نازونمه‌ک، شیرینی، دڵبه‌ری.

ئانوئۆین/anûoyin: نتـ:[ ئان( ئاین) و ئۆین] نازو نیماز، نازونووز، شیرینی.

.

.

.

.