ئاناهیتا/anahita: ن:[ ئاین][ ئا‌ڤێستا : atihAna]

1 –  ئه‌ناهیتا : – ئه‌ردی سوور ئه‌ناهیتا به‌شێوه‌ی ئافره‌تێکی جوان هاتووه‌ له‌ ئا‌ڤێستا، له‌ ئابان یه‌شت باسی لێوه‌کراوه‌.

2 – ناوی فریشته‌یه‌که‌ به‌رپرسی پاکێتی ئاوه‌.

3- ناوی هه‌ساره‌یی گه‌لاوێژ( ناهید)ه‌ که ‌به ‌[ع : زهره‌][ گر: ‌ڤێنوس].

4- په‌رستگای ئه‌ناهیتا له‌سه‌رده‌می هاخامه‌نشییه‌کان له‌ شاری ئه‌ختاباتان (هه‌مه‌دان) دروست کراوه‌و شوێنه‌واره‌که‌ی یه‌شتاماوه‌.

5- هیمایه‌ بۆ دایکی میترا له‌ ئایینی دێرنی میترایزم دا.

{ تێبـ: له‌ ڕوانگه‌ی ئاریکانه‌وه‌ دوای ئاگر، ئاو له‌ هه‌مو ئه‌وانی دیکه‌ گرنگتره‌. سیمای ئه‌م فریشته‌یه‌ له‌ باڵای ژنێکی باڵابه‌رزی شۆخ و شه‌نگ، که‌مه‌رته‌نگ، مه‌مک قوت، که‌ شیاوی په‌ره‌ستنه‌ و شیری ژنی تازه‌ زاوانده‌دات، رزق، ماڵ وسامان به‌ده‌ستی ئه‌وه‌}.

.

.

.