ئاوشار/awŝar: نفا:[ ئاو+ شار( شاردن)] ئاوهه‌ڵدێر، ئابشار، ئا‌ڤرێژ _ ئا‌ڤرێژگه‌هـ، ئێوور، بافل، تافگه‌ _  تا‌ڤگه‌ _ تاوگه‌، ڕێژگه‌، سۆلا‌ڤ، سوول _ سوولا‌ڤ، سیپه‌ل، شۆراوه‌، شۆش، شیب، که‌ڵبه‌ ز (قه‌ڵبه‌ز ) _ که‌لوه‌ز(قه‌ڵوه‌زه‌) : ئه‌و شوێنەیه‌ که‌ ئاوی چه‌م و ڕووباران، له‌به‌رزی ڕا بڕژێت به‌خوڕده‌ێته‌خواره‌وه‌، هه‌ڵدێرانی ئاو له‌ شوێنێکی به‌رزه‌وه‌ ده‌ڕژێته‌ خواره‌وه‌ و دیمه‌نێكی جوانی هه‌یه‌.

:: ئاوشاری بێخاڵ له‌ ره‌واندزه‌.

:: ئاوشاری هه‌ره‌ گه‌وره‌ی دونیا له‌ نیاگارایه‌.

 تێبینی 
 ئه‌م وشه‌یه‌ مه‌ردۆخ نووسیویه‌ و له‌( ابشاری)ی فارسی ڕا شێوه‌ی کوردی داوه‌تێ.{زه‌بیحی}.

.

.

.

.