ئاوگیر/awgîr: نتـ:[ ئاو+ گیر( گیران)]

1 – ئه‌و که‌سه‌ی له‌ گه‌رماو( حه‌مام) خزمه‌تی میوانان ده‌کات، جا چ ژن بێت یان پیاو. ناتر.

2 – عه‌ماراو، تانکی، به‌ست، به‌ربه‌ست، ئه‌ستێر، ئه‌نباراو.

3- به‌رکوڵ:  پروشه‌کردن له‌ خواردن تا نان و شیو دێنن.

ئاوگیرکردن/awgîr kirdin: کتپ: به‌رکوڵکردن : خواردنی شتێکی که‌م بۆ لابردنی برسێتی له‌پێش نان خواردنا به ‌تۆزێک.

زۆرم برسی بوو، ئاوگیرێکی کردم.

ئاوگیری/awgîrî: نچ: ئاو لێوه‌گرتنی پۆڵاو ئیتر بۆ نه‌رم بوونی. ئه‌ندازه‌ی ئاوگرتن.

.

.

.