ئاوه‌سپی/Awesipî: نتـ:[ جێۆ][ باشك] ڕووبارێكه‌ له‌ ده‌‌ڤه‌ری دووزخورماتوو : سەرچاوەکەی لەچەند چاوێکەوە، کە هەریەکەیان تام و بۆن و ڕەنگی تایبەتمەندی خۆی هەیە. لە گوندی دەرزیلە لە ناوچەی سەنگاو لە چیای قەرەداغ یەکدەگرن و ئاوی ئاوەسپی پێکدێنن، ئاوەسپی بەم دێ و ئاوایی و گوندانەدا تێدەپەڕێت درۆزنە، جام ڕێز، مەسۆی سەرچەم، كۆیك، فەقێ مستەفا، تاوسانە، خان ڕۆستەم ئاغا، خانی خواروو، ڕەمەئان، باوەکر، چاوشین، لەك، قەوالیی، خۆرنەوەزان، گەرمك( ناوچەی داودە)، وارانی ژوور، وارانی خوار، عارەب ئاغا، لوتفی ئاغا، چەوری، سالەیی، ئاوایی مەحمود، قەڵای مەدحەد، ئاوایی ڕەزا، قون پەلك،  له ‌ناوچه‌ی زه‌نگنه‌ کۆده‌بێته‌وه‌، تێكه‌ڵ به ‌ئاوی قه‌یتوول ده‌بێت. تا دەگاتە شاری خورماتوو، پاشان لەوێوە چەند ئاوایییەکی تر دەبڕن تا دەگەنە بەرزاییەکانی حەمرین، لەوێ لەگەڵ ئاوی خاسە و ئاوی تاوغدا یەکدەگرن و زێی ڕۆخانەی عوزێم دروست دەکەن و دەرژێنە ڕووباری دیجلەوە.  ئەم ئاوە به‌هارییه‌و به‌ هاوین ووشك ده‌كات.

.

.

_________________________

ئاوه‌سپی/Awesipî: نتـ:[ جێۆ] گوندی خان ڕۆستەم ئاغا : مەرکەزی ناحیەی ئاوەسپی.

.

.

.

.

{

گوندی گەرمك

}