ئاوەلەمە/aweleme: ن: ئاوله‌مه‌، به‌چكه، بێچوو، پز ، پیزه، كۆرپه‌ _كۆرپه‌ڵه، مه‌لۆتكه : منداڵ لە پزدانی دایكیدا كە تازە پێکهاتووە و هێشتەئاوە، به‌ر له‌ گووران.[ ئینگـ: Embryo][ ع : جنین]

.

.

.

بێزاندن: نبذ. بێزاندنی توندتیژی: نبذ العنف. لە گۆرانیی كوردیدا هاتووەدنیام لەبەر دەبێزێ، واتە ركم لێی دەبێتەوە، دەیبێزێنم. كابرا توندتیژی دەبێزێ: ینبذ العنفیانيَنْفُرُ منه. بێزاندن لە واتەی شاراوەی خۆیدا نێزیكییەكی هەیە لەگەڵنَبْذی عەرەبیدا لەبەرئەوە بۆ ئەو واتەیە یەكەویەكە. بێزراو لە ئاخاوتنی كوردیدامنبوذە، پیاوێكە كەس حەز لە دیتنی نەكا.

باری داسەپاو: امر واقع. سەپاندنی مەرجەیل: فرض شروط. سەپان پێشگریدای وەرگرتووە و واتەی گۆڕاوە. ئەم جۆرە زاراوانە دەبێ لە كوردیدا دەق بگرن و هەموو كەس بەكاریان بهێنێ.

بەپاشدانەوە: رد. رد التهم: بەپاشدانەوەی تۆمەتەیل. بەپاشدانەوە باشترە لە رەتكردنەوە و رەتدانەوە. كوردییەكی پەتیی سەرزاری كورد بووە و دەستكرد نییە.

بناوانڕۆ: أصولي. بزاوێكی بناوانڕۆی لاڕێگر: حركة أصولیة متطرفة. بناوانڕۆ وەك ئاوەڕۆ، تانجەڕۆ، لەگەڵ چێژكەی كوردیدا زۆر تەواوە. لەسەر هەمان كێش: نەتەوەڕۆالتیار القومي. دەشێ بنووسین نەتەوەڕۆیی لە بزاوی سیاسیی عەرەبیدا. بناوانگر: سلفي. بناوانگر وەك لاپەڕگرە كە من لاپەڕگرم بۆمنعزلبەكار هێناوە لە نووسینی خۆمدا و كوردیی رەسەنە.

بەرهەڵست: معارض. ئەمە باشترە لە ئۆپۆزسیۆن كە زۆر بەكار دێ. بێ شك زاراوەی خۆیی بۆ تێگەیشتن ئاسانترە لە زاراوەی بیانی. هیچ بیانگەیەك نییە بۆ بەكارهێنانی زاراوەی بیانی ئەگەر لە زمانی خۆتدا هەتبێ. گەلانی وەك تورك و فارس كە زمانەیلیان پڕ بووە لە زاراوەی یەكتر و لە زاراوەی عەرەبی، سەبارەت بەوەیە ئەوان لە زووەوە دەوڵەتیان هەبووە و زمانیان لە دەوڵەتداریدا بەكار هاتووە. ئەو دەمانە پارێزیان نەكردووە لە بەكارهێنانی وشەی بیانی، بگرە شانازیشیان كردووە بە تێكەڵەییی زمان. دواتر داودەزگەیان دانا و بە لێشاو پارە و ئەرك و كاتیان بەخت كرد بۆ خاوێنكردنەوەی زمانیان، ئێستەش بەردەوامن. كورد پێچەوانەی دنیا دەكا. بەرهەڵست و بەرهەڵستی واتە ئۆپۆزیت و ئۆپۆزیشنمعارض و معارضة، بەرهەڵستكار و بەرهەڵستكاری هەڵەن. زاراوەكە لە ناخی خۆیدا كارەكەی تێدایە وكارێكی زیادەی لە دواوە ناوێ.

بەرشەو: عشیة. لە نێوانی بەرشەو و پارشەوێكدا: بین عشیة و ضحاها. لە توحفەی مزەفەرییەدا هاتووە دەڵێ: بەرشەوێ بۆت دەكوژمەوە كەڵێ پارشەوێ بۆت دەكوژمەوە بەرانی”.

بارەبەر: حمل. قانع دەڵێدائیم بارەبەر ئاغا و مام كوێخام. لە نووسینی كوردیدا دەڵێنبارهەڵگركە هەندێك گرانە، دەستكردیشە. بارهەڵگر دەبێ، بەڵام زیاتر بۆشحندەگونجێ نەك حمل. كورد لە زووەوە گوتوویەتیباری و سواری. چارەوێی بارەبەر: مركبة یان عجلة للحمل. چارەوێی سواری: عجلة نقل الركاب. لە نووسینی كوردیدا دەڵێنسەرنشین لە برێتی راكب. سەرنشین لە كوردیدا نییە، بۆ گوێی من واتەی تەواویش بەدەستەوە نادا. كورد هەر گوتوویەتی سوار. سوارراكبە جا چ سواری ئەسپ یان باڵەفڕ. پێش چەند ساڵێك نووسێكی پۆلیسی هاتوچۆم بینی نووسیبوویان: واژۆی خاوەنی سوارۆ. دەڵێی لە لاوكی كۆنیان وەرگرتووە. سوارۆ بۆمركبة، عجلة، سیارةنابێ. ئەوۆیەسوارۆئامێری بانگكردنە، وەك لە لاوكدا دەڵێ: لێلێ سوارۆ تو وەرە مالا مە جارەكی…”. “سوارەش نابێ لەبەر ئەوەی سوارە واتەراكب. دەڵێنسوارە و پیادە. دەبێ لەمەبەدوا بنووسنخاوەنی چارەوێبۆواژۆش، بەڕاستی من نازانم لە چییەوە هاتووە، بێ شك شتێكی قۆڕە و بووە بە ملەوە. واژوەك لە پێشەوە گوتمواژی، بەرەواژ، ڤاژی، بەرئاوەژوو، ئاوەژووە بە واتەی پێچەوانەیە، وێكی بۆ فشەی چووەتە سەر. واژۆهیچ واتە نادا نێزیك بێ لە مۆركردنی پەنجەوە، ئیمزاش نییە، تێكدانی زمانە و هیچی تر.

بێینەوە سەرچارەوێ، لە هەندێك ناوچە، رەنگە لای جافەتی و گەرمیان بێ زیاتر، دەڵێنچارەوێ، دەق لە جێیمركبی عەرەبی. جاران عەرەب بە گوێدرێژیان گوتووەمركب الصالحین. جارێكی تر دووبارەی دەكەمەوە: چارەوێی بارەبەر و چارەوێی سواری. سواریش لە جێی سەرنشینی بەدفەساڵ. بارهەڵگر: شاحنة نقل.

بیاوان: لە جێی بیابان خۆشترە بۆصحراء. بیابان وەك لە شێوەیدا دیارە لەبێ ئابەوە هاتووە. لە ناوچەی بادینانبیاڤدەڵێن بۆ دەشتایی و چۆڵایی. بیاڤ دەبێ لەبێ ئاڤەوە هاتبێ. دۆڵی بیاویش هەیە لە شوێنێك لەم كوردستانە. واتە: بیاو، بیاڤ هەردووكیان لە كوردیدا هەن. تكایە نەبێ بە چیڕۆكەكەی بزاو.

باو: تقلید. ئێمە لە زوانی كوردیدا دەبێ بۆعادة، عرف، تقلیدسێ زاراوەی جیاوازمان هەبێ نەك وەك ئێستە بە هەڕەمەیی. ئەو سێ زاراوەیە زۆر جیاوازن لە یەكتر. باو بۆتقلیدباشە لەبەرئەوەی باو زوو زوو دەگۆڕێ. دەڵێنوا باوە، باویەتی، باوی نەماوە. بۆعادەتیش خوو باشە لەبەرئەوەی خوو بە شتێكەوە گرتنتعودە. خوو وەكادمانە. دەڵێنمعتادواتە خووی پێوە گرتووە. دەمێنێتەوەعرفكە دەقودەق نەریتە. ئێمە گشتمان زۆر دەڵێین خووڕەوشت، داوونەریت، ئەمانە دیار نییە، كە دەق و دروست چ واتەیەكی دیار دەگەینن. زاراوەی زانستی دەبێ یەك واتەی دیار و دەستنیشانمحددبدا و هیچ لێڵییەكی تێدا نەبێ.

بڕكە: بلۆك. بۆ نموونە بلۆكی سۆسیالیزم. بە عەرەبی دەیانگوتمعسكركە واتەی تەواو ناداتە دەست بۆ ئەو مەبەستە. بلۆك بۆ كۆمەڵە باڵەخانەیەك یان كۆمەڵە ماڵێكیش دێتە گوتن، یان كۆمەڵە وڵاتێكی شێوەی دەسەڵاتداریەتی لەیەكترچوو. بڕكە زاراوەیەكی كوردیی گونجاوە بۆ واتەی بلۆك، لەبڕ+كە، وەك دەڵێی بڕكە ماڵێك یان بڕكە وڵاتێك یان بڕكە مەڕێك. لە فۆلكلۆری كوردیدا هاتووە دەڵێ: تەشی باریكان خوری مێ تاڵە، خاتوون بیڕێسێ لەو بڕكە ماڵە. بڕكەی وڵاتەیلی سۆسیالیست. ماڵتان لە كیهە بڕكەیە؟ بڵێ بڕكەی ژمارە پێنج بۆ نموونە.

بنەبڕكردن، بەكۆتاهێنان: إنهاء. چارەسەری بنەبڕ بۆ كێشەیەكە كە كێشەكە بە كۆتا بهێنی. بەڵام بۆحسمدەبێ بڵێین یەكلاكردنەوە. حسم الصراعات: یەكلاوەكردنی ململانێ. ئەوەوەیە هەر بێنە پێشەوە. گۆرانیی كوردی دەڵێدەرگام لێ وەكە كوشتمی سۆزەی بەیانی. وەكەڤەكەیە.

بنەوا: مبدأ. بنەوا كوردانەترە لە بنەما. لە كوردیدابنەوێش دەڵێن بۆاسسو بناخە. دیارە كە هەردووكیان یەكن، دەڵێ ژنێكی بە بنەوێیە. المبادىء الأساسیة: بنەوایەلی سەرەكی. لە نووسینی كوردیدا زۆرترپرەنسیپدەڵێن كە زاراوەیەكی بیانییە و لە رێی فارسییەوە بە كوردی گەیشتووە.

لە بن هەڵكەندن: اجتثاث. &یاسای لە بن هەڵكەندنی بەعس. ئەمە باشترە لە ریشەكێشكردن، لەبەرئەوەی ریشە و رەگ، گیاش هەیانە بەڵام رەگی دار زیاتر بە ئاخدا رۆچووەتە خوارەوە. لە بن هەڵكەندنبۆ شتێكە رەگی گەورە و ئەستووری هەبێ وەك حزبی بەعس. یاساش بۆ كاری گەورە دەردەچێ. فۆلكلۆر دەڵێ: خوایە هەڵكەنی ئەو كێوە لە بن. دەشگونجێ بڵێینلە بنەوە هەڵكەندنبەڵام ئەوەی یەكەم باشتر و سادەترە.

بانگەشە: إشاعة. لە مێژە بەكار دێ و زاراوەیەكی بەجێیە. لە كرمانجیی سەرووداگەنگەشەهەیە كە هەر خۆیەتی بەڵام ئەوان بە هەڵە بۆ وتووێژ بەكاری دەهێنن. وەك دەبینی بانگەشە لەبانگ+پاشگری ەشەپێك هاتووە و دەنگ بەسەر دۆخەكەدا زاڵە. لە گەنگەشەدا، دەبێگی یەكەم لە بنەڕەتدا دەنگێكی تر بووبێ، وشەكە یانبانگیاندەنگبووە. لەبەرئەوە گەنگەشە وتووێژ نییە، لەوێشدا لایەنی دەنگ و بانگ و گازی زیاتر مەبەستن، واتە هەر بانگەشەكەیە و دەبێ چی تر بۆ گفتوگۆ بەكاری نەهێنن. بانگهێشتن بۆدعوةدێتە بەكارهێنان، هەندێك جار كورتی دەكەنەوە و دەڵێنئێوە بانگێشت كراون یان بانگێشتتان دەكەین بۆ…”، ئەوە هەڵەیە. بانگهێشتن لێی كورت بكەیەوە دەبێ بە بانگەشەاشاعةو تۆشدعوة یان نداءت مەبەستە. لە بانگهێشتندا، هێشتن كاربەدەستە لە بوارەكەدا نەك بانگ.

بلەرزەی زەوی: هزة ارضیة. رەگی چاوگی لەرزین كە دەكاتەلەرزپێشگرێك و پاشگرێكی چووەتە سەر.

بەندەن: قمة. بەندەنی دەسەڵات. هێمن دەڵێعاشقی كێو و تەلان و بەندەن و بەردم ئەمن. بەندەن بەرزایییە، لای سەرەوەی هەموو بەرزایییەكە دەگرێتەوە نەك تەنیا لووتكەكەی. بەندەنی دەسەڵات كۆمەڵێك كەسن. دەشێكۆنگرەی بەندەنیش بڵێین بۆ كۆبوونەوەی گەورە پیاوێل، وشەیەكی تریشمان هەیە بۆقمةی كۆنگرە و كۆبوونەوە، ئەویش تۆقەڵانە، تۆقەڵانی عەرەبی كۆنگرەی سەرۆكەیلە. دوندی دەسەڵاترأس السلطةیە، واتە پیاوە هەرە گەورەكە.

.

.

.

.

.