ئاژان/ajan: ن:[ سەز][ فه‌ر][ رۆژک]

ئه‌ندامی پۆلیسخانه‌ی شارێک وەک : پاسه‌وان، پۆلیس، شورتی.

:: ئاژان له‌به‌رده‌رکی حه‌مامێ ڕاده‌وه‌ستان و چار شێوی ژنانیان ده‌درێ، ئه‌وه‌یان ناولێنابوو ئازادی ژنان.

{  تێبـ : ئه‌م وشه‌یه ‌له ‌زمانی فه‌ره‌نسی یدا به‌واتای( نوێنه‌ر)ـه‌، جا نوێنه‌ۆی هه‌رچی یه‌ک بێت. ڕشته‌ی (ئاژان دوێ پۆلیس)ـه‌ که‌ ده‌بێته‌ نوێنه‌ری شاره‌وانی، به‌ڵام له ‌به‌ر درێژی ڕسته‌که‌ هه‌ر ئاژان ده‌گوترێت و له‌ ته‌شکیلاتی ده‌وڵه‌تی ئێراندا هه‌ر کورته‌که‌ی وه‌رگیراوه‌ و هه‌ر به‌ئه‌م جۆره‌ش هاتۆته‌ ناو زمانی کوردییه‌وه‌.

ئاژانخانه‌/ajanxane: نتـ:[ فه‌ر:ئاژان+ کو:خانه‌] داییره‌ی پۆلیسی شارێک، پۆلیس خانه‌، شورته‌(ع).

.

.

.

.