ئاکام/akam: ن:[ هاکات { ج. نه‌به‌ز}]

1 – دووما، دووماهکی، سۆخی، کۆتایی: دوای و ئه‌نجامی هه‌رشتێک.

2 – سه‌ره‌مه‌رگ، دواگیان، گیانه‌ڵا، قه‌بران، دواهه‌ناسه‌ی ژیان، ئەجەل.

::  زینده‌ به ‌ئاکامه‌.

3 – نه‌گبه‌تی، ناهه‌موواری، چاره‌ڕه‌‌شی.

    تێبینی
ماموه‌ستا حوسێن مووحه‌مه‌د بۆ زاراوه‌سازی له‌مافناسیدا به‌سێ وشه‌ی ئینگلیزی خه‌ڵماندوویه‌تی وه‌ک:consequence ، result ،decision

ئاکام وه‌رگرتن/akam wergirtin: كتن:[ ئاكام+ وه‌رگرتن] گه‌ یشتنه‌ ئاكام و ئه‌نجام.

:: هیچ ئاكامێكمان له‌و كاره‌ وه‌رنه‌گرتووه‌.  

ئاکام هه‌بوون/akamhebûn: كتن:[ ئاكام+ هه‌بوون] دومایی و ئه‌نجام هه‌بوونی كار و كێشه‌یه‌ک.

به‌ئاکام گه‌یاندن/akam geyandin: کتپ:[ ئد][ به‌+ ئاكام+ گه‌یاندن] كارو كێشه‌ و هیوایه‌ک هه‌تا دوایی و سه‌ربردن، پێگه‌یاندنی كارێک.  

به‌ئاکام گه‌یشتن/be akam geyiştin: کتن:[ ئد][ به‌+ ئاكام+ گه‌یشتن] گه‌یشتنه‌ ئه‌نجام و دوما یی كارێک.

::  له‌شه‌ریكایه‌تی دا به‌هیچ ئاكامێک ناگه‌ین. 

لەئاکامدا/leakamda: ئاکتـ: سۆخین. 

.

.

.

.